شلێر سەعید -هەولێر
وهزارهتی كارهبای حكوومهتی ههرێمی كوردستان، ئاگاداری هاوڵاتیان دەكاتەوە، كە بەهۆی گرفتێکی تەکنیکی لەوێستگەی داناغاز، بۆ ماوەیەك کارەبا کەم دەکات.
لە لێدوانێكی تایبەتدا، ئومێد ئەحمەد، گوتە بێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم، لەم بەنوچەی ڕاگەیاند: بەهۆی گرفتێکی تەکنیکی لەوێستگەی داناغاز بڕی هەناردەکردنی غاز بۆ هەردوو وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە چەمچەماڵ و هەولێر کەمی کرد، بەمەش بڕی بەهەمهێنانی کارەبا لەهەرێمی کوردستان نزیكەی ٨٠٠ مێگاوات کارەبا کەمی کردووە.
گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا دەڵێت: دوای گرفتەکەی دانا غاز، تیمەکانی هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکان لەگەڵ کۆمپانیای داناغاز، سەرقاڵی چارەسەرکردنی دۆخەکە و ڕێکخستنەوەی سیستەمی دابەشکردنی کارەبان، ئەوان بە ئێمەیان گوتوە: لەوانەیە بە چەند كاتژمێرێك چک ببێت، بەڵام خۆی شەش كاتژمێری دەوێت تا بكەوێتەوە كار، بۆیە پێشبینی دەكەم لەماوەی ١٢ کاتژمێری داهاتوودا دۆخەکە ئاسایی ببێتەوە.