نەوزاد عەلی-سلێمانی
ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت، بافڵ تاڵەبانی، سبەی بۆ بەشداریکردن لەکۆبوونەوەی لایەنەسیاسییەکانی هەرێم، دەچێتە هەولێر.
بڕیارە رۆژی دووشەممە، ٢٤-٢-٢٠٢٠، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حزبە سیاسییەکان لە شاری هەولێر ، کۆببێتەوە.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، مستەفا چاوڕەش، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی گشتی یەکێتی، سەبارەت بە سەردانی بافڵ تاڵەبانی بۆ هەولێر، ڕایگەیاند”بڕیارە سبەی ٢٤-٢-٢٠٢٠ سەرجەم حزبەکوردستانییەکانی هەرێم لە شاری هەولێر، بەئامادەبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی کۆببنەوە، بافڵ تاڵەبانیش وەک هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی، بەشداری کۆبوونەوەکەی سبەینێ دەبێت”.
سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە، چاورەش، گوتی”به‌پێی زانیارییه‌كان، پێدەچێت كۆبونه‌وه‌کەی سبەنێی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم، له‌سه‌ر دوو ته‌وه‌ری گرنگ به‌رنامه‌كانی به‌رێوه‌ده‌چێت. یه‌كه‌میان به‌شداری كورد له كابینی نوێی حكومه‌تی عێراق، دووه‌م بارودۆخی ئه‌منی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان و پەلامارەکانی داعش بۆسەر خەڵکی کورد لەو ناوچانە”.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی، هەروەها دەڵێت”کاک مه‌سعود، پێشووتر پیرۆزبایی له یه‌كێتی كردووه و داواشی كردووه بافڵ تاڵه‌بانی سه‌ردانی هه‌ولێر بكات، بۆ به‌شداریكردن لە و كۆبوونه‌وەیە”.