نوچەنێت
فەرمانگەی تەندرووستی كەركوك، لە كۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد، هیچ حاڵەتێكی تووشبوون بە نەخۆشی كۆرۆنا لە شارەكە تۆمار نەكراوە.
فەرمانگەی تەندروستی كەركووك رایگەیاند: رێوشوێنی تەندروستی پێویست گیراوەتە بەرو هیچ حاڵەتێكی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە کەرکوک، تۆمار نەكراوە.
هەر لەو كۆنفڕانسە رۆژنامەوانییەدا ، ئاماژە بەوەكرا كە چەند كەسێك لە وڵاتانی دەرەوە هاتوونەتە ناو كەركوك، بەڵام كەرەنتین كراون و پشكنینی پێویستیان بۆ كراوە، بۆ ئەم مەبەستەی نەخۆشخانەی نەصر لە كەركوك بۆ هەر ئەگەرێک ئامادەکراوە.