نوچەنێت
بەپێی دوایین ئامار، ژمارەی توشبوان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە ئێران گەیشتە ٨کەس.
ڤایرۆسی کۆڕۆنا بووەتە مەترسییەکی جیهانی، سەرەتا لە چین و دواتر وڵاتانی ئەوروپی تەنییەوە. دواجار لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەیشتە وڵاتی ئێران.
كیانوش جیهانپور، بەرپرسی پەیوەندییەكان لە وەزارەتی تەندروستی ئێران بە كەناڵی فەرمی وڵاتەكەی راگەیاند: ژمارەی تووشبوان لە سەرجەم شارەكانی ئێران گەیشتۆتە ٤٣ كەس و ئەمڕۆ ١٥ حاڵەتی دیكە تۆمار كراون. لەو ژمارەیە ٨ كەس گیانیان لەدەستداوە.
بەرپرسی پەیوەندییەكانی وەزارەتی تەندروستی ئێران هەروەها گوتی: ئەو ١٥ حاڵەتە نوێیەی تۆماركراون ٧ـیان له شاری قوم، ٤ له تاران، ٢ كەس له گەیلان، یهكێكیان له مازندەران و یهكێكی دیكهشیان له مەركەزی بوون.