ئاژانسةكان
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، داوادەکات، رۆژی دووشەممە، ٢٤-٢-٢٠٢٠، سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران کۆببێتەوە بۆ ئەوەی كاتێك بۆ سازکردنی دانیشتنی تایبەت لەسەردەنگدان و بەخشینی متمانە بە کابینەی حکومەتەکەی محەمەد تۆفیق عەلاوی، دیاری بکات.
سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بەیاننامەیەكی بڵاوکردەوە و داوای لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران کردووە، کە پشتبەستن بە ماددەی ١٠ لە پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەنی نوێنەران، سبەی دووشەممە کاتژمێر ١ بە ئامانجی تاوتوێکردنی ئەو داوایەی کە بۆ سازکردنی دانیشتنی تایبەت بۆ دەنگدان لەسەر بەخشینی متمانە بە کابینەی نوێی حکومەت پێشکەشکراوە، کۆببنەوە.
حەسەن كەریم كەعبی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە لێدوانێكی بۆ معلومە ڕایگەیاندووە: دانیشتنی پە لەمان بۆ دەنگدان بە حكومەتەكەی عەلاوی بۆ چوارشەمەی داهاتوو دواخرا.
هەفتەی ڕابردوو محەمەد توفیق داوای كردبوو، ئەم دووشەممەیە ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنێكی نائاسایی بۆ متمانە بە حكومەتەكەی سازبکەن.