باوکی کچە ٧ساڵەکە: چەند کەسێک بەڵێنیان پێداوم

0

شلێرسەعید- هەولێر

دوای ئەوەی باوکی ئەو کچەی دەستدرێژی کراوەتە سەر، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند: تۆمەتبارەکان ئازادکراون و هەڕەشەی لێدەکەن. چەند لایەنێکی حکومی لە ئاستی باڵا هاتنە سەرخەت و بەڵێنی ئەوەیاندا کە هەموو تۆمەتبارەکان دادگایی بکرێن.

مانگی نیسانی ساڵی رابردوو، چەند کەسێك دەستدرێژییان کردە سەر کچۆڵەیەکی حەوت ساڵانە، ئەوکاتە باس لەوەکرا کە یەک لە تۆمەتبارەکان زڕدایکی کچەکەیە. 

ئەمڕۆ یەکشەممە  (٢٣-٢-٢٠٢٠)  باوکی منداڵە حەوت ساڵییەکە لەبەردەم دادگای هەولێر، بە دەزگاکانی راگەیاندنی گوت: پارێزەر ئەیاد کاکەیی، سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای پارێزەرانی هەولێر و ژمارەیەک پارێزەری دیکە، ئەرکی بەرگریکردن لە کچەکەیان لە ئەستۆ گرتووە.

باوکەکە گوتی: کچەکەی تاوانێکی گەورەی بەرامبەر کراوە و ئەو ئامادەنیە  لەم تاوانە بێدەنگ ببێت.

 دوای کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە، جێگری سەرۆکی حکومەت، گوتەبێژی حکومەت و پارێزگای هەولێر رایانگەیاند:  کە خۆیان چاودێری ئەم دۆسیەیە دەکەن و تۆماتبارەکان دەسگیرکراون.

لە لێدوانێکی تایبەت، لوقمان ئیسماعیل،  باوکی منداڵەکە دەڵێت:  جەنابی پارێزگاری هەولێر، فرسەت سۆفی و پۆلیسی هەولێر هاتنە سەرخەت  و بەڵێنیان پێم داوە جارێكی دی شتی وا دووبارەنابێتەوە و تاوانباران بە سزای خۆیان دەگەن، ئێستا دەستگیركراون. زۆر سوپاسی هەموو ئەوانە دەكەم كە هاوكارم بوون، بەتایبەت جەنابی پارێزگای هەولێر.

 باوکی منداڵەکە، ئەوەشی راگەیاند: كە چەند پارێزەرێک خۆبەخشانە كەیسەكە بەڕێوەدەبەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com