شلێرسەعید – هەولێر
پەرلەمانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕەخنە لە عەلاوی دەگرێت و دەڵێت: خۆی حزبیە و سەربەخۆنییە.
مەیادە نەجاڕ ،ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لیژنەی ئابوری و بەرهێنان، لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچە ڕایگەیاند: فراكسیۆنە كوردیەكان یەك هەڵویست و یەك دەنگین بەتایبەت لە پرسە نەتەوایەتیەكان ، لە ئێستا دا سەرۆكی هەرێم سەرقاڵی ئەوەیە هاوپەیمانی كوردستانی ڕابگەیەنێت، واتە هەمو هەمو فراكسیۆنە كوردیەكانی بەغدا هاوپەیمانیەكمان هەبێت و خاوەن یەك بڕیار یەك هەڵوێست بین.
ئەو ئەندام پەرلەمانە دەڵێت: كۆمێنتی ئێمە وەك كورد دەستبەرداری مافەكانی هەرێمی كوردستان نابین، دەستنیشانكردنی وەزیر لە لایەن سەرۆكوەزیرانی ڕاسپێردراو كارێكی دوورە لە عورف و بەهای سیاسی چونكە بمانەوێ یاننا عێراق، وڵاتێكی تەوافقیە و دەبێ هەموو ڕەزامەندبن لەسەر ئەو كابینەیەی پێك دێت،
مەیادە نەجاڕ، ئەمجارە رەخنە لە سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو، محەمەد عەلاوی دەکات” عەلاوی خۆی كەسێكی حزبیە وپیشتر لە دوو كابینە بەشداربووە وخۆی بە بێ لایەن پیشان دەدات، لەهەمان كات دەیەوی كەسانێك دانێ كە قبوڵ ناکرێن بۆیە ڕێگە بەوە نادەین”.
ئاماژەی بەوەشكرد كە محمد توفیق علاوی لەلایەن خۆپیشاندەرانیش ڕەت كراوەتەوە ، گەر خۆپیشاندەران گەر عەلاویان كاندید كردبایە ئێستا كۆتاییان بە خۆپیشاندانەكانیان دەهێنا.
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران ئەوەشی خستە ڕووكە زۆر ئەستەمە حكومەتەكەی عەلاوی دروستبیت دەڵێت گەر دروستیش بێت حكومەتێكی تەمەن كورت دەبێت .
نەجاڕ هۆكاری ڕەتكردنەوەی دانیشتنی نائاسایی ڕۆژی دووشەمەی لەلایەن سەرۆكی پەرلەمانی عێراق گەڕاندەوە بۆ ئەوەی تا ئێستا هیچ دۆكیۆمیچنت و زانیاری كەسی وەزیرەكان نەگەیشتوە بە سەرۆكایەتی پەرلەمان، دەشڵێت بەپێی یاسا و ڕێساو دەستور دەبێت 48 كاتژمێر پێش ڕاگەیاندنی دانیشتنی پەرلەمان، محمد توفیق كارمانەو سیفی وەزیرەكانی پێشكەشكردبێت، و سەرۆكی پەرلەمان بۆ ئەم مەبەستە لیژنەك پێك بهێنێت لە یەكێك لە دوو جێگرەكەی جا هەركامەیەكیان بێت، و ببێتە سەرۆك لیژنە وپاشان ڕاپۆرت بەرزكەنەوە بۆ سەرۆكی پەرلەمان پاشان دانیشتن دیاری دەكرێت.