شاعیر و فۆتۆگرافەر (ئاوێنەی شارێک ) قادر بەشدار كۆچی دوایی كرد

0

شلێر سەعید

دوێنێ شەمە باری تەندروستی تێک دەچێت ، شەوی رابردوو٢٢-٢-٢٠٢٠، شاعیر و میدیاکار قادر بەشدار، کۆچی دوایی کرد.

قادر بەشدار، ماوەی ٢١ ساڵ وەك راگەیاندنكار لە چەند دەزگایەكی راگەیاندن كاری كردووە، لەم چەند ساڵەی دواییدا وەك فۆتۆگرافەر دەستی كردبوو بە ئەرشیف كردنی وێنەکای كۆیە نازناوی (ئاوێنەی شاری پێدرا).

بڕیارە لە رێوڕەسمێكدا ئەمڕۆ تەرمەكەی لە مزگەوتی خانە لە کۆیه، بەرەو گۆڕستان ببڕێت و بەخاک بسپێردرێت.

قادر بەشدار جگە لەنوسین و کاری ڕاگەیاندن، ڕۆژانە وێنەی خەڵکی ناو شاری دەگرت و و دەچووەبۆنەو ئاهەنگەکان و بەتایبەت پرسەکان وێنەی دەگرتن و ئێواران لە واڵەکەی خۆی لە فیسبوک بڵاوی دەکردەوە. بەمهۆیەی خەڵکی کۆیە شوێنی پرسەو ئاهەنگەکانی دەزانی.

قادر بەشدار، ساڵی ١٩٦٢ لە گەڕەکی بایزئاغا لە کۆیە لەدایکبووە، ساڵێک پێش ئێستا دووچاری جەڵتەی دڵ بووە، بەڵام دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی باری تەندروستی بەرەو باشبوون چوو. دوێنێ جارێكی دیكە باری تەندروستی تێکچووە، شەوی رابردوو لە نەخۆشخانەی رزگاری لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com