نوچە-ئاژانسەکان
ناکۆکیە سیاسیەکان لە نیوان لایەنە عێراقیەکان و سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو، پەرە دەستێنی و تەنانەت سەقامەکانی عێراقیشی گرتۆتەوە.
سەرچاوەیەکی سیاسی بە پێگەی ارم نیوزی گوتووە: کە گروپە شیعەکان هۆشدارییان داوەتە محەممەد تۆفیق عەلاوی کە ئەگەر بێتو لە گەل کورد و سوننە ڕێکنەکەوێ، ناتوانێ متمانەی پەرلەمان بە دەست بێنێ.
سەرچاوەکە جەختیش دەکاتەوە، کە کورد و سوننە پێداگرن لەوەی کە ئەگەر عەلاوی مافەکانیان لە بەرچاو نەگرێ، لە دژایەتیکردنی عەلاوی بەردەوام بن.