وەزیری ناوخۆ داوایەک ئاراستەی هاوڵاتیان دەکات

0

نوچەنێت

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایدەگەیێنێت، رێوشوێن ی پێویست بۆ خۆپاراستن دەگرنە بەر بەڵام تا ئێستا هیچ حاڵەتێک تۆمارنەکراوە.

ئەمڕۆ شەممە، ٢٢-٢-٢٠٢٠، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەریم کوردستان، بەب ەشداری گوتەبێژژی حکومەتی هەرێم و وەزیری تەندروستی، لە کۆنگەرەیکی رۆژنامنوسی رایانگەیاند: ئەوەی رێوشوێنەی حکومەت دەیگرێتە بەر بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنایەو تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی گوماناوی لە هەرێم تۆمارنەکراوە.

 رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان گوتی:هاووڵاتیانی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە هەموو دامەزراوەکانیەوە شەو و رۆژ لە خزمەتی هاووڵاتیاندا دەبن، ئەوەی پێویستە بۆ رێگریکردن لە گەیشتنی ئەو ڤایرۆسە بە هەرێمی کوردستان، ئەوەی لەتوانای ئێمەدابێت جێبەجێی دەکەین، ئەوەی دیکەش داوای هاوکاریمان کردووە هەم لە حکومەتی فیدراڵ هەمیش لە ئۆرگانەکانی UN بە تایبەتی رێکخراوی WHO کە لە رێگەی وەزارەتی تەندروستییەوە رۆژانە، تەنانەت هەموو کاتژێرێک ئەوان ئاگایان لە وردەکارییەکانی نێودەوڵەتی هەیە لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەوەی لە دەوروبەری ئێمە دەگوزەرێت.

سەبارەت بە گەڕانەوەی گەشتیارانی کوردستان لە ئێران، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان گوتی “خەڵکێکی زۆر لە هەرێمی کوردستان بۆ زۆر مەبەست سەردانی ئێرانیان کردووە، ئەوانە هاووڵاتی ئێمەن، سنورەکان کراوەن بە رووی هاووڵاتیان. ئەو سنورانەی بڕیاری لێدرا هاووڵاتیان بگەڕێنەوە کوردستان تەنها سێ سنورن، ئەوانیش حاجی ئۆمەران، باشماخ و پەروێزخانن، هاونیشتمانییان تەنها لەو سێ رێگەیەوە دەتوانن بگەڕێنەوە.  

وەزیری ناوخۆ داوای  لە هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان کرد ،کە هاوکار بن لەگەڵ خاڵە سنورییەکان و دامەزراوەکانی حکومەت، چونکە هەر رێوشوێنێک کە ئێمە پێشتریش گرتوومانەتەبەر و ئێستاش بڕیارمان لێداوە، هەمووی دەچێتە خانەی خزمەتکردن و پاراستنی هەرێمی کوردستان و تەندروستی هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستان.  

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: هیچ کەسێک بە گومانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا نەخراوەتە نەخۆشخانە ، چۆڵکردنی بەشێک لە نەخۆشخانەکان تەنیا ئامادەکارییە بۆ دۆخێکی نەخوازراو، چونکە ئێران چەندین دەروازەی لەگەڵ ئێمە هەیە. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com