حکومەتی هەرێم ئەم جۆرە خۆراکە قەدەغەدەکات

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كورۆناو لە ئێران، هاوردەی چەند جۆرە ئاژەڵ و پەلەوەرێک بۆ هەرێمی کوردستان، قەدەغە كرا.                              

بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆماری ئیسلامی ئێران، حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دوێنێوە ڕێکارەکانی لە خاڵە سنورییەکانی لەگەڵ ئێران توندکردووە، چەند ڕێکارێکی نوێیی ڕاگەیاندووە.             

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچە، حوسێن حەمە كەریم، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم، سەبارەت بە هاوردەی ئاژەڵ لەئێرانەوە، ڕاگەیاند”بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەزارەتی كشتوكاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری داوە بە قەدەغەكردنی هاوردەی ئاژەڵ، پەلەوەر، باڵندە و پەلەوەری جوانی، ماسی و سەرجەم خواردنە دەریاییەكان، لە وڵاتی ئێرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان”.                         

سەبارەت بە سەوزە و میوە، گوتەبێژەکەی وەزارەت ئاماژەی بەوەکرد، تاکو ئێستا هاوردەی سەوزە و میوە قەدەغە نەكراوە و دەڵێت”بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردەی ئەو کاڵایانە هەموو ئەو وڵاتانە دەگرێتەوە، کە ڤایرۆسەکەیان تێدا بڵاو بووەتەوە، بۆیە وڵاتی ئێرانیش یەکێکە لەو وڵاتانە”.                          

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com