عەلاوی ناوەکان ئاشکرادەکات

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پەرلەمانتارانی پارتی بەشداری کۆبوونەوەکەی ئەم ئێوارەیە ناکەن لەگەڵ عەلاوی بۆ ئاشکراکردنی ناوی کابینە وەزارییەکەی.                                                         

محەمەد تۆفیق عەللاوی، کاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراقی ئامادەیی نیشانداوە بەرنامەی کار و ناوی کابینە وزراییەکەی بۆ پەرلەمانتاران ئاشکرا بکات، کە بڕیارە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو بێتە پەرلەمانی عێراق بۆئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت.       

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، شێروان دووبەردانی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، سەبارەت بە کۆبوونەوەی عەلاوی لەگەڵ پەرلەمانتاران، ڕایگەیاند”محەمەد عەللاوی، داوای کردووە هەر پەرلەمانتارێکی عێراق، کە دەیەوێت ناوی کاندانی کابینە وەزارییەکەی و بەرنامەی کاری حکومەتەکەی بزانێت، دەتوانێت لە کاتژمێر ٦ی ئەم ئێوارەیەوە تا کاتژمێر ٩ی ئەمشەو لەبینای ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق سەردانی بکات، بەڵام ئێمە وەک فراکسیۆنی پارتی سەردانی ناکەین، جانازانم فراکسیۆنە کوردییەکانی دیکە دەچن یاننا”.                                       

لە بارەی هۆکاری نەچوونی فراکسیۆنی پارتی بۆ کۆبوونەوەکەی عەلاوی، دووبەردانی گوتی”بەبێ ئێمە حکومەت پێکدەهێنێت، ئەو خۆی کاندیدی دوولایەنی سیاسییە و کاندیدی لایەنەسیاسییەکانی کورد ڕەتدەکاتەوە، لە کاتێکدا بە ناڕاستەو خۆ کاندیدی لایەنی سیاسی دیکەی قبوڵ کردووە”.                                               

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی جەختیکردەوە”ئێمە گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی عێراقین و ئیستحقاقی خۆمان هەیە لە حکومەتی پێشوو، بۆیە ئەگەر عەللاوی بەردەوام بێت و بەم شێوەیە مامەڵە لەگەڵ کورد بکات ئێمە قبوڵی ناکەین و دەنگیش کابینە وەزاریییەکەی نادەین”.                                                                                                         

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com