نوچە-بغداد الیوم
ئەمڕۆ شەممە،٢٢ی فێبریوەری کۆبوونەوەیەکی تایبەت لە بارەی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و مەترسییەکانی بۆ سەر هاووڵاتانی عێراقی بەڕێوە چوو.
لەم کۆبوونەوەدا کە وەزیری تەندروستی عێراق تیایدا بەشدار بوو، کۆمەڵێک بڕیاردراوە.
بە گوێرەی بڕیارەکەی ئەمڕۆ، تا سێ رۆژی داهاتوو هاتووچۆی هاووڵاتیانی ئێرانی و بیانی بۆ عێراق، قەدەغە دەکرێت و دەبی سەرجەم ئەو کەسانەش کە دێنە عێراقەوە پشکنین و چاودێری بکرێن.
لە بڕیارکی تردا داوا لە هاووڵاتیانی عێراقی کراوە، بۆ پاراستنی گیانی خۆیان و دوور بوون لە مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا . سەردانی ئێران نەکەن.
لیژنەکە هەروەها لە گەڵ باڵیۆزی ئێران لە عێراق، کۆبۆتەوە و سەبارەت بە رێکارەکانی رێگرتن لە بڵاو بوونەوەی ئەم ڤایرۆسە گفتوگۆیان کردووە.