سەدر هەڕەشە دەکات

0

نوچە-بغداد الیوم

سەرۆکی ڕەوتی سەدر هەڕەشە دەکات و دەڵێت: ئەگەر پەرلەمانی عێراق پێکهاتەی کابینەی عەلاوی نەخاتە دەنگدانەوە،لایەنگرانی خۆی ڕەوانەی سەر شەقامەکان دەکاتەوە.

موقتەدا سەدر لە پۆستێکی تویتەریدا نوسیویەتی: ئێـمە چاوەڕێی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی پەرلەمانین و نابێ دەنگدان بە پێکهاتەی حکومەتی داهاتوو دوابخرێت.

موقتەدا سەدر، جەخت دەکاتە سەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە و دەڵێت: دەبێ دواتریش گەندەڵکاران و بکوژانی خۆپیشاندەران دادگایی بکرێن.

لە ئێستادا کورد و فراکسیۆنی هێزە عێراقییەکان، دژ بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت وەستاونەتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com