عیراق باری لە ناکاو رادەگەیەنێت

0

نوچەنێت

کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، لە پێناو پاراستنی هاوڵاتییان داوا لە حکومەتی عێراق دەکات، باری لەناکاو رابگەیەنێت.

بەپێی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران، ١٥کەس لەم وڵاتە تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بوون. بەم هۆیەوە عیراق و هەرێمی کوردستان بڕیاری داخستنی سنورەکانیان بەرووی ئەم وڵاتە دا.

کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق راگەێندراوێکی بڵاوکردەوە، تێیداهاتووە”لە پێناو پاراستنی هاووڵاتییان و بۆ رێگری لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، پێویستە حکومەت باری لەناکاوی تەندروستی تا ئاستی رابگەیەنێت”.

کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ دەڵێت: بۆ زیاتر هۆشیاری خەڵک و رێگری لە بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە، سەرجەم دامەزراوە حکومی و ناحکومییەکان و میدیا هاوکار و هەماهەنگبن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com