نوچەنێت
دوای ئەوەی باوکێک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتی: ئەو کەسانەی دەستدرێژییان کردە سەر کچەکەم دەستگیرنەکراون و هەڕەشەم لێدەکەن، جێگری سەرۆکی حکومەت دەڵێت: بەدواداچوونم بۆ ئەم کەیسە کردووە.
مانگی نیسانی ساڵی رابردوو، چەند کەسێک دەستدرێژی سێکسی دەکەن سەر کچێکی ٧ساڵان، دواتر لە نزیک ماڵی خۆیان فڕێیدەدەن. ئەوکاتە باسی ئەوەکرا کە یەک لە تۆمەتبارەکانی ئەم کەیسە زڕدایکی کچەکەیە.
رۆژی رابردووم باوکی ئەم کچە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەوکەسانەی کە دەستدرێژییان کردە سەرکچە ٧ساڵانەکەم، دەستگیرنەکراون و هەڕەشەم لێدەکەن. ئەمڕؤ نوسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت راگەێندراوێکی بڵاوکردەوە.
دەقی راگەیێندراوەکەی گوتەبێژی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان: ل
ێدوانێك لەبارەی تاوانی دەستدرێژی کردنەسەر کچێکی تەمەن ٧ ساڵان لەھەولێر سەبارەت بە تاوانی قێزەونی دەستدرێژی کردنەسەر کچێکی تەمەن ٧ ساڵان کە ویژدانی هەموومانی بریندارکرد، بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران بەدواداچوونی بۆ دۆسیەکە کردووە و لەلایەن بەڕێز پارێزگاری هەولێر و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکەوە دڵنیا کراوەتەوە کە رێکاری یاسایی پێویست گیراوەتەبەر.
تا ئێستا تاوانبارێک گیراوە و چاوەڕێی بڕیاری دادگا دەکات و لێکۆڵینەوەش لەگەڵ چەند گومانلێکراوێکی دیکە لە دۆسیەکەدا بەردەوامە.
هاوڵاتیانیش دڵنیا دەکەینەوە کە هیچ نەرمی نواندن و چاوپۆشیکردنێک بەرامبەر تێوەگلاوانی ئەم تاوانە قێزەونە کە لە نیسانی ساڵی ٢٠١٩دا روویداوە قبوڵ ناکرێت. سەمیر هەورامیوتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران