نوچە-ڕۆیتەرز
بەرپرسێکی تورکیا رایگەیاند: لە داهاتوویەکی نزیکدا سێ وڵاتانی جیهان لە بارەی دۆخی ئیدلیب کۆدەبنەوە.
بە گوتەی ئەم بەرپرسەی تورکیا،هەر یەک لە وڵاتانی تورکیا، ڕوسیا و ئێران لە باریە قەیرانی سەربازی لە ئیدلیب کۆدەبنەوە.
بڕیارە مانگی داهاتوو، شاندەکانی هەر سێ وڵات لە تارانی پایتەختی ئێران کۆبوونەوە و پرسی ئیدلیب تاوتوێ بکەن.
بە گوتەی سەرچاوەکە، لە ئیستادا تورکیا و ڕوسیا لە بارەی گەشتی سەربازی هاوبەش لە ئیدلیب گفتوگۆ دەکەن و دەیانهەێ هەردوو وڵات لە سەر گەرەنتیکردنی ئەمن و ئاسایش لەم ناوچەیە بگەنە رێککەوتن.