بارزانی و ئه‌وانی تر
چاودێرێكی سیاسی
یه‌كێك له خه‌سڵه‌ته‌كانی تاوان، ئه‌نجامدانی كردارێكه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و عورفه باوانه‌وه‌ی كه یاسا دیاری كردوون و زیان به كه‌سانی تر ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر كردارێك بچێته ناو ئه‌م چوارچێوه‌یه‌وه، یاسا وه‌ك تاوان حیسابی بۆ ده‌كات و رێوشوێنی بۆ سزادانی ئه‌نجامده‌رانیشی داناوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا، هه‌ندێك كرداری به تاوان حیساب بۆ كرا‌و هه‌ن، مایه‌ی سه‌ربه‌زی ئه‌نجامده‌ره‌كه‌ینی و وایان لێده‌كات، كه له سه‌رووی نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌وه سه‌یر ده‌كرێن، وه‌ك كرداره‌كانی چێ جیڤارا، شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانی و شێخ مه‌حمودی حه‌فید و قازی محه‌مه‌د، عومه‌ر موختار، بۆیه له به‌رانبه‌ر كرداری ئه‌م كه‌سانه‌دا، یاساكان كوێر و كه‌ڕ بوون و توانای ناسناندنی تاوانباریان نه‌بووه و ته‌نها كاریان درووستكردنی روویه‌كی تر بووه بۆ مرۆڤه باشه‌كان، تا كه‌سانی داڕێژه‌ری یاساكان و ئه‌وانه‌ی كه سودیان لێوه‌ر گرتوون، دڕندانه‌تر ده‌ربكه‌ون و دڕندانه‌تر سه‌ركووتی مرۆڤه‌كان بكه‌ن، ئه‌وه‌یش ناچارمان ده‌كات بڵێین، ده‌بێت مرۆڤ به تێگه‌یشتنی خۆیدا بچێته‌وه و پرسیار له باره‌ی تاوانه‌وه بكات و به دوای ناسنامه و رێگایه‌كی تردا بگه‌ڕێت بۆ تاوانناسی.
ئایا چێ جیڤارا و شێخ عه‌بدولسه‌لام و شێخ مه‌حمود و قازی محه‌مه‌د و عومه‌ر موختار تاوانبار بوون؟
چێ جیڤارا به گژ داگیركه‌ره‌كاندا ده‌چووه‌وه و یارمه‌تی گه‌له بنده‌سته چه‌وساوه‌كانی ده‌دا و به‌شداری شۆڕشه‌كانی ده‌كردن و هه‌وڵی ڕزگاركردنی ده‌دان، هه‌ر له‌و رێییه‌شدا به ده‌ستی نه‌یاره‌كانی كوژرا، شێخ عه‌بدولسه‌لام دژی داگیركه‌ره عوسمانییه‌كان ده‌جه‌نگا و داوای مافی گه‌لێكی بن ده‌ستی وه‌كو كوردی ده‌كرد و له‌و رێه‌یشدا ژیانی خۆی دانا، شێخ مه‌حمود دژی ئینگلیز شه‌ڕی ده‌كرد و مه‌له‌كییه‌تی كوردستانی دامه‌زراند و هه‌ر ئه‌وه‌یش وا لێ‌كرد تا كۆتایی ژیانی نه‌هامه‌تی بچێژێت، قازی محه‌مه‌د بانگی سه‌ربه‌خۆی دا و كۆماری كوردستانی دامه‌زراند، به‌مه‌یش درزی خسته یه‌كپارچه‌ی خاكی ئێرانه‌وه و په‌ره‌ی به هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی لای كورده‌كانی خۆرهه‌ڵڵات و تێكڕای كوردی پارچه‌كانی تریش دا، هه‌ر ئه‌وه‌یش سێداره‌ی كرده چاره‌نووسی، عومه‌ر موختار دژی داگیركه‌ره ئیتالییه‌كان شۆڕشی كرد و دواتریش به گوێره‌ی یاسای داگیركه‌ر له سێداره درا.
كه‌واته:
ئه‌گه‌ر به گوێره‌ی یاسای كارپێكراوی هه‌ر یه‌كێك له‌و وڵاتانه بێت، كه كرده‌وه‌كانی ئه‌م تێكۆشه‌رانه دژیان بوون، ئه‌وا هه‌ر یه‌ك له‌مانه هه‌ڵگری ناسنامه‌ی تاوانبار بوون، به‌ڵام له راستیدا ئه‌مانه نه‌ك تاوانبار نه‌بوون، بگره كۆمه‌ڵێك كاریزما بوون، كه تاكه ئاواتیان رزگاری كردنی مرۆڤه‌كان بووه له ژێر سته‌می تاوانباره راسته‌قینه‌كاندا.
رووداوه‌كانی عێراق و ده‌رخستنی بارزانی وه‌ك تاوانبارێك له‌و تاوانبارانه‌ی پێشوو!!
عێراق رووخاوه، سوپا فه‌شه‌لی هێناوه، سوننه و شیعه هه‌ریه‌كه‌یان ده‌ستیان داوه‌ته تیغێك و له كوێ به یه‌ك بگه‌ن، سه‌ری یه‌كتری پێده‌بڕن، دیمه‌نه‌كان جه‌رگبڕن، چونكه له كۆی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی كه له دوای كه‌وتنی عێراقه‌وه خۆیان پیشان ده‌ده‌ن، هه‌موویان گوزارشت له راستییه تاڵه‌كان ده‌كه‌ن، شه‌ڕ، كوشتن، كاولكاری، سه‌ربڕین و پیشاندانی لوتكه‌ی دڵڕه‌قییه‌كان، ئه‌مانه ئه‌و راستییه تاڵانه‌ن، كه به درێژایی جیابوونه‌وه‌ی مه‌زهه‌به سه‌ره‌كییه‌كانی سوننه و شیعه له یه‌كتری، له ناو ناخی عێراقییه‌كاندا په‌نگ ده‌خواته‌وه و له ئێستایشدا له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع جێبه‌جێ ده‌كرێن، عێراق ئێستا له گۆمێك ده‌چێت، كه پڕه له عه‌زیا و هه‌موو عه‌زیاكانیش قه‌پاڵیان له یه‌ك گرتووه، ته‌نها شوێنێك كه ئارام بێت و دوور بێت له قه‌پاڵی عه‌زیاكان، هه‌رێمی كوردستانه، كه سه‌رۆكه‌كه‌ی بڕیاری داوه، به‌شداری شه‌ڕی تائیفی نه‌كات، چونكه بارزانی ده‌زانێت، به‌شداریكردنی ئه‌و شه‌ڕه، ده‌بێته هۆی توختركردنه‌وه‌ی وه‌لائی كورد بۆ عێراق و له گۆڕنانی خه‌ونی چه‌ند ساڵه‌ی خه‌ڵكی كوردستان، بۆیه رێیه‌كی تری هه‌ڵبژارد، وه‌ك گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناوچه جێناكۆكه‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ئه‌م هه‌نگاوه‌یش وای له نه‌یارانی كورد كرد، كه هه‌ست به مه‌ترسی بكه‌ن و تێبگه‌ن، بارزانی ئه‌ندازیاری دابه‌شكردنی عێراقه، چونكه سیاسه‌ته‌كانی ده‌ریانخست، ده‌یه‌وێت هه‌نگاو به‌ره‌و شوێنێكی تر هه‌ڵهێنێت و كورده‌كان بگه‌یه‌نێته كه‌نارێكی ئارام و دڵنیا، كه خۆیان بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن، هه‌ر ئه‌و مه‌ترسییه‌شه، وا ده‌كات، تۆمه‌ته‌كان روو له كورد و به تایبه‌تیش روو له بارزانی بن و هه‌وڵ بدرێت وه‌ك تاوانبارێك بناسرێت، كه ده‌یه‌وێت سه‌روه‌ری عێراق و یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌ی نه‌هێڵێت، له‌مه‌شیدا ته‌نها كورد سومه‌ندی یه‌كه‌می دۆخه‌كه ده‌بێت، ئه‌ویش به دوو هۆكار.
یه‌كه‌م: كورد له رووی سیاسییه‌وه، سودمه‌ندی یه‌كه‌می دۆخه‌كه‌یه، چونكه:
- ناوچه دابڕنێراوه‌كانی بۆ گه‌ڕاونه‌ته‌وه، كه له دوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراقییه‌وه، كورد خه‌ون به‌و رۆژه‌وه ده‌بینێت.
- كورده‌كان ناترسن و به ئاشكرا باس له سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌كه‌ن، كه له مێژووی دوای درووستبوونی ده‌وڵه‌تی عێراقییه‌وه، ئه‌و ده‌وڵه‌ته وه‌ك یۆتۆپیایه‌ك سه‌یر كراوه، به‌جۆرێك كه یه‌كێك له سه‌ركرده هاوچه‌رخه‌كانی كورد به ناوی (جه‌لال تاڵه‌بانی) ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی به خه‌ونی شاعیران ناو ده‌برد، به‌ڵام ئێستا خه‌ونه شاعیرانییه‌كه خه‌ریكه ده‌بێت به واقیع.
- كورد هه‌موو بنه‌ماكانی به ده‌وڵه‌ت بوونی هه‌یه، وه‌ك خاك، زمان، ئاڵا، مێژوو، داموده‌زگای به‌ڕێوه‌بردن، سوپا و ده‌زگای ئه‌منی.
دووه‌م: داعش ناتوانێت تا سه‌ر خۆی رابگرێت و به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا خه‌لافه‌ته‌كه‌ی درێژه پێبدات، چونكه:
- رێكخراوێكه خاوه‌ن ناسنامه‌یه‌كی توندڕه‌وانه‌یه و ئه‌و ناسنامه‌یه‌ش رێی پێده‌دات، كه ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ببێته كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی تیرۆر و هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌یشی بكات، كه ئه‌مه‌یش له لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه قبوڵكراو نیه.
- ناوچه سوننیه‌كان تێكه‌ڵه‌یه‌كی هه‌مه‌جۆری گرووپی چه‌كداری تێدایه، كه هه‌ر یه‌كه‌یان به‌رنامه‌یه‌كی جودایان هه‌یه و ته‌نها شتێك كه له ئێستادا پێكیانه‌وه گرێبداته‌وه، دژایه‌تی كردنی شیعه‌یه.
- ره‌نگه ده‌سه‌ڵاتی داعش نه‌توانێت تا سه‌ر خۆی بگرێت، له‌به‌رانبه‌ر كێشه ناوخۆییه‌كان كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له داهاتوودا یه‌خه‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی بگرێته‌وه، ئه‌مه جگه له‌و كێشانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كانی خۆیه‌وه تووشی ده‌بن.
- داعش رێكخراوێكی مه‌حبووب و قبوڵ كراوه نیه، له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی وڵاته ئیسلامییه‌كانی ناوچه‌كه‌یشه‌وه، بۆیه چاره‌نووسێكی باش چاوه‌ڕوانی داعش ناكات.
- ئه‌گه‌ر جیابوونه‌وه‌ی سوننه‌كانیش ببێته واقیع یان هه‌رێمێكی فیدراڵی دابمه‌زرێنن، ئه‌وان لایه‌نه میانڕه‌وه‌كان ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه ده‌ست، كه زۆر سه‌رئێشه نین بۆ ناوچه‌كه.
ئه‌م هۆكارانه وا ده‌كه‌ن، كه ئاراسته‌ی هێرش و تۆمه‌تباركردنه‌كان روو له كورد و به تایبه‌تیش روو له بارزانی بكرێن، چونكه كورد له هه‌موو روویه‌كه‌وه، سودمه‌ندی دۆخه نوێیه‌كه‌ی عێراقه، بۆیه نه‌یارانی كورد، ده‌یانه‌وێت وای نیشان بده‌ن، ئه‌وه‌ی رووی داوه، پیلانگێڕی بووه و هۆی شكسته‌كه‌یان بخه‌نه ئه‌ستۆی ئه‌وانه‌ی كه پیلانیان دژی عێراق گێڕاوه و وانیشان بده‌ن پیلانگێڕییه‌كه‌یش بۆ پاڵپشتی تیرۆره، تا له‌و رێیه‌وه سیمایه‌كی ناشیرین بۆ كورد درووست بكه‌ن و كۆ ده‌نگییه‌ك به ده‌ست بهێنن، له دژی هه‌ر هه‌نگاوێك كه كورد بگه‌یه‌نێته شوێنێكی تر، له ناو كوردیشدا رووی تۆمه‌ته‌كان له بارزانین، چونكه ده‌زانن ئه‌وه‌ی ده‌توانێت بڕیار بدات، بارزانییه نه‌ك لایه‌ن و سه‌ركرده‌كانی تری كورد.
ره‌خنه‌ی ناوخۆیی، یان هه‌ڵوێستی دوو فاقی؟
له ناوخۆی كوردستانیش، نه‌یاره‌كانی بارزانی، ده‌یانه‌وێت له بایه‌خی هه‌وڵه‌كانی كه‌م بكه‌نه‌وه، به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، ئایا ئه‌و ره‌خنانه‌ی روو له بارزانین، ره‌خنه‌ی درووستن؟
دوای رووخانی موسڵ و هاتنه پێشه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه‌ی له عێراقدا درووست بووه، بارزانی رووبه‌ڕووی ره‌خنه ده‌كرێته‌وه، له‌سه‌ر ئاستی عێراق به دابه‌شكه‌ری عێراق و یارمه‌تیده‌ری سوننه‌كان ناو ده‌هێنرێت و وه‌ك كه‌سێك وێنا ده‌كرێت، كه ده‌یه‌وێت كه‌ڵك له دۆخی ئێستا وه‌ربگرێت و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كوردی بقۆزێته‌وه، (ئه‌مه‌یش نسبەت کوردەوە سیاسه‌ته راسته‌قینه‌كه‌یه، لەهەموو دونیاشدا سیاسی لێهاتوو ئەوەیە لەهەر دۆخێک‌دا گەمەکە بەسودی خۆی تەواو بکات)، به‌ڵام ئه‌م جۆره ره‌خنه‌یه، ره‌هه‌ندێكی دوژمنكارانه و باكگراوندێكی مێژوویی هه‌یه.
له‌سه‌ر ئاستی كوردستانیش بەبڕیاری نارەسمی هەندێ لایەن (ناڕەسمی لەترسی ئەوەی ئەنجام لەشانازی سەرکەوتنەکە پشکیان نەبێ)، و لەچەند رێگاوە، ئه‌و ره‌خنانەی ئاراسته‌ی بارزانی ده‌كرێن، به تایبه‌ت له باره‌ی رووداوه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی عێراق و بڕیاری كورد بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناوچه جێناكۆكه‌كان و به‌شداری نه‌كردن له شه‌ڕی داعش، جۆره ره‌خنه‌یه‌كن كه لەرووكاردا توند و له ناوه‌ڕۆكیشدا به‌تاڵن و ده‌رخه‌ری نه‌زانینه له ئه‌لف و بای سیاسه‌ت، ئه‌ویش به چه‌ند پاساوێك.
یه‌كه‌م: سیاسه‌ت هه‌م تاكتیكه و هه‌م ستراتیژ، وه‌ك ئه‌و تاكتیكه‌ی كه كورد له‌و شه‌ڕه‌دا به‌كاری هێنا، پشتی كرده سوپای عێراق و رێگری نه‌كرد له هه‌ڵوه‌رینی ئه‌و سوپایه، چونكه هه‌ڵوه‌رینی سوپا، دوو سودی هه‌بوو، یه‌كه‌م كه‌وتنی هه‌یبه‌تی ده‌وڵه‌تی عێراق و دووه‌م چۆڵكردنی ناوچه جێناكۆكه‌كان و رزگاركردنی ئه‌و ناوچانه له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌وه، ئه‌وه‌یش ئه‌و سیاسه‌ته ستراتیژییه‌یه، كه خزمه‌ت به پرۆژه گه‌وره‌كه‌ی كورد ده‌كات، وه‌ك راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، به هه‌موو ناوچه كوردستانییه‌كانه‌وه.
بۆیه ئه‌و بڕیاره‌ی بارزانی، ده‌چێته چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی ستراتیژییه‌وه، كه به‌رژه‌وه‌ندی گه‌وره بۆ كورد فه‌راهه‌م ده‌كات، كه‌واته ئه‌و ره‌خنانه چین كه له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان له بارزانی ده‌گیرێن و ئامانج چییه له ره‌خنه‌كان؟
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره، هه‌وڵده‌ده‌ین راڤه‌ی هه‌ندێك له‌و ره‌خنانه بكه‌ین.
یه‌كه‌م: له‌لایه‌ك ره‌خنه له بارزانی ده‌گرن كه شه‌ڕی داعشی نه‌كردووه، له‌لایه‌كی تریشه‌وه گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناوچه دابڕێنراوه‌كان به دەرفەت و ده‌ستكه‌وتێكی مێژووی ده‌زانن و ده‌ستخۆشی له‌و بڕیاره ده‌كه‌ن.
كه‌واته: ئه‌م ره‌خنه‌یه له ساده‌فیكری كه‌سی ره‌خنه‌گره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، چونكه ئه‌گه‌ر بارزانی بڕیاری به‌شداری كردنی شه‌ڕی داعشی بدایه، ئه‌وا پێشمه‌رگه راسته‌وخۆ ده‌بوون به به‌شێك له پارێزه‌رانی عێراق و وه‌ك سوپای عێراق له شه‌ڕی تائیفییه‌وه ده‌گلان، ئه‌وه‌یش خه‌ونی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كه‌ركووك و ناوچه دابڕێنراوه‌كانی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، جارێكی تر له بار ده‌برده‌وه.
دووه‌م: ره‌خنه له بارزانی ده‌گرن، كه شه‌ڕی داعشی نه‌كردووه و ده‌ستخۆشیش له هه‌وڵی ریفراندۆم و راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌كه‌ن.
كه‌واته: دووباره ئه‌م ره‌خنه‌یه‌ش هیچ بنه‌مایه‌كی نیه، چونكه ئه‌گه‌ر بارزانی بڕیاری به‌شداری كردنی شه‌ڕی داعشی بكردایه، كوردستان راسته‌وخۆ ده‌بووه‌وه به به‌شێك له عێراق و خه‌ونی ریفراندۆم و جیابوونه‌وه و راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی له بار ده‌برا و جارێكی تر هه‌له گه‌وره‌كه له ده‌ست كورد ده‌رده‌چوو.
سێهه‌م: ره‌خنه له بارزانی ده‌گرن، كه رێی له هه‌ڵوه‌رینی سوپای عێراق نه‌گرتووه و له لایه‌كی تریشه‌وه خۆشحاڵن كه پێشمه‌رگه ئه‌و ژماره زۆره چه‌كه‌ی سوپای عێراقی ده‌ستكه‌وتووه.
كه‌واته: ئه‌گه‌ر بارزانی رێی له هه‌ڵوه‌رینی سوپای عێراق بگرتایه و پێشمه‌رگه‌ی بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و سوپایه بناردایه، ئه‌و هه‌موو چه‌كه له كوێ ده‌ست پێشمه‌رگه ده‌كه‌وتن؟
چواره‌م: ره‌خنه له بارزانی ده‌گرن كه نه‌وت ده‌فرۆشێت و ده‌یه‌وێت ئابوورییه‌كی سه‌ربه‌خۆ بۆ هه‌رێمی كوردستان دابین بكات و داوای ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌كه‌ن و ره‌خنه له‌وه ده‌گرن كه بۆچی زوو راناگه‌یه‌ندرێت؟
كه‌واته: ئه‌گه‌ر نه‌وت نه‌فرۆشرێت و كوردستان خاوه‌ن ئابوورییه‌كی سه‌ربه‌خۆ نه‌بێت، كورد چۆن ده‌توانێت ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ رابگه‌یه‌نێت؟
پێنجەم: لەژێر پەردەوە بە ئاشکراو بەنهێنی بەڕێگای میدیای سێبەر ئەو دەنگۆیە بڵاو دەکەنەوە، کە بارزانی دەستی لەدروستکردنی داعش دا هەیە، ئەو هاوکاری دروستبوونی بووە، بۆ سەلماندنی ئەمەش چەند بەڵگەیەکی دروستکراویان خستۆتەڕوو، لەهەمانکاتدا لەڕێی راگەیاندنەکانی خۆیانەوە هێرشی داعش دەکەنە پاساوی ئەوەی، پێشمەرگە ناچاربووە، فەراغی ئەمنی ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم پڕبکاتەوە، ئەوەش بەدەرفەتی گەورەو مێژوویی بەردەم کورد دەزانن.
ئەگەر هەر بەقسەکانی خۆیان وەڵام بدرێنەوە، زیاتر تێدەگەین رەخنەگرەکان چەند نەزانانە بەدوای هەر شتێکدا دەگەڕێین کەلەڕێیەوە سەروەرییەکە لەبارزانی بسەننەوە.
با قسە لەسەر گریمان بکەین، چونکە گریمانە و هیچ بەڵگەیەک لەگۆڕێ نییە، گریمان ئەوان راست دەکەن بارزانی هاوکاری دروستبوونی داعش بووە، باشە ئەگەر داعش دروست نەبا، مالیکی تەنها بەنانبڕینی کوردەوە دەوەستا ؟ بەئاسانی پێشمەرگە ئەگەشتەوە ئەو ناوچانەی کە ئیستا ئەوان بە شانازییەوە پێیان دەڵێن ناوچەکوردستانییە تازە رزگارکراوەکان ؟ ئەگەر هێرشی داعش نەبا، ئەو هێزەی مالیکی هێنابویە ناوچەکانی کەرکوک و موسڵ، ئاوا ئاسان هەرەسی دەهێنا؟ ئەی ئەو هێزە وەکو کارتی فشار بۆ سەر کورد نەهێنرابوونە ئەوێ؟ مەگەر بیرمان چووە، هەموو کورد دژی دامەزراندنی فەرماندەیی دیجلە هەستان، مالیکی گوێی نەگرت و هێنایە ناوچەکەو تا دەهات پڕچەکتری دەکردن بۆ دژی کورد. ئەی ئەگەر بارزانی دەستی لەدروستکردنی هێزێک هەبووبێت بۆ تێكشکاندنی هێزێکی تر کەوەک هەرەشە بۆ سەرتۆ هێنراوەتە سنورەکانت، مانای ئەوە نییە بارزانی لە دارشتن و جێبەجێکردنی ستراتیژدا سەرکردەیەکی بێ وێنەو هەڵکەوتووە؟ چونکە بەبێ ئەوەی ئەو هێزەی کە بۆ شەڕی کورد دامەزرابوو، بتوانێ یەک فشەک بەکوردەوە بنێ، هەرەسی پێهێنرا؟ بەبێ ئەوەی یەک پێشمەرگەی کورد بەدەستی ئەو هێزەی بۆ دژایەتی ئەو پڕچەککرابوو، بریندار ببێت، هەرەسی پێ هێنرا؟ ئەی ئەمە پیادەکردنی ستراتیژی خۆ پاراستن و شەڕی دوژمن بەدژومن نییە ؟ ئەی ئەمە بەڵگەی لێهاتووی و دڵسۆزی سەرکردە نییە بۆ میللەتەکەی؟
وەک وتمان ئەوە هەموو گریمانەی دروستکراو لەرەخنە بێ ماناکانن، ئەگەرنا مێژووی شۆرشی بارزان و بارزانییەکان و سپێتی لاپەرەکانیان لەهەوڵی تیرۆر، پێمان دەڵێت، هەرگیز بارزانی رێگا بەخۆی نادا نزیکیی لەگەڵ هێزیكی وەک داعش دا بکات، کە هەڵگری ناسنامەی تیرۆرە. هەرگیز بارزانی رێگە بەخۆی نادا، پشتیوان لەدروستبوونی هێزێک بێ، کە کوشتن و بڕین کاریەتی، لەکاتێکدا لەرابردوو لایەک لەکورد، لایەک لەبارزانیەکانیش ئەنفالکران، هێشتاش بارزانییەکان پەنایان بۆ یەک هەوڵی تیرۆرستی نەبرد و مێژووەکەیان پاک راگرت، کەوایە چۆن دەکرێ ئیستا پێمان وابێ بارزانی بۆ دژایەتی حکومەتێکی نەمەیویی وەک حکومەتی مالیکی، پەنا بۆ کارێکی وادەبات؟ بێگومان ئەو جۆرە قسەڵۆکانە تەنها لەو عەقڵانەوە سەرچاوە دەگرێ، کەکۆڵ و دەسەوسانن لە رەخنەی بەجێ و لەجێیدا پەنا بۆ بۆ تۆمەت دروستکردن دەبەن.
كه‌واته كۆی ئه‌و ره‌خنانه‌ی ئێستا له بارزانی ده‌گیرێن، ره‌خنه‌ی بێبنه‌مان و ده‌رخه‌ری هه‌ڵوێستی دوو فاقین، چونكه ناكرێت ره‌خنه له كرده‌وه‌یه‌ك بگریت و به‌ره‌نجامی ئه‌و كرده‌وه‌یه‌شت لاپه‌سه‌ند بێت.
بۆیه ئەنجام ئەتوانین بڵێین، بارزانی بڕیارێكی درووستی دا، كه پاڵپشتی سوپای عێراقی نه‌كرد و نه‌چووه شه‌ڕی دژ به سوننه، چونكه ئه‌و سوپایه پێشتر هه‌ڕه‌شه‌ی له كورد ده‌كرد و فه‌رمانده‌یی عه‌مه‌لیاتی دیجله و نه‌ینه‌وای درووست كردبوو، كه وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر كورد سه‌یر ده‌كران، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ئه‌و باره له عێراقدا درووست نه‌بوایه، هه‌رگیز كورد نه‌یده‌توانی بگاته ئه‌و ئامانجه‌ی كه چه‌ندین ساڵه خه‌ونی پێوه ده‌بینێت.
له‌گه‌ڵ بڕیاره درووسته‌كه‌ی بارزانیشدا ئه‌وه‌ی كه پێویسته بكرێت
بارزانی توانی كورد بگه‌یه‌نێته كه‌نارێك، كه خه‌ونی پێوه ده‌بینی، توانی سوربوونی خۆی له‌سه‌ر درووستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی، بڕیاردانی كورد له باره‌ی چاره‌نووسی خۆیه‌وه له كه‌ناری دڵنیایی نزیك بكاته‌وه، به‌ڵام پێیوسته ئه‌و پرسه له پرسێكی رووتی سیاسییه‌وه، كه ته‌نها له ناو كورده‌كاندا كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، بگوازرێته‌وه بۆ پرسێكی فراوانتر و هه‌مه‌گیر تر، ئه‌ویش به چه‌ند رێگایه‌ك، وه‌ك:
- چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه دیبلۆماسییه‌كان، كه پانتاییه‌كی فراوانتر بگرێته‌وه و هه‌موو ده‌وڵه بڕیار به‌ده‌سته‌كان و ده‌وڵه دۆسته‌كان بگرێته‌وه، هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كان ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌یش بگرێته‌وه كه دۆستی كورد نین و بۆیان روون بكرێته‌وه، كه ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌بێته هۆی خێر و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا.
- هه‌وڵدان بۆ دڵنیایی دان به وڵاتانی ناوچه‌كه، كه ده‌وڵه‌تی كوردی نابێته مه‌ترسی بۆ سه‌ر هیچ كامیان.
- هه‌وڵدان بۆ درووستكردنی به‌رژه‌وه‌ندی بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه، له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزه‌كان، چونكه دواجار دراوسێكان ده‌توانن كورد تووشی سه‌رئێشه بكه‌ن.
- درێژه‌دان به‌و ته‌سریحاتانه‌ی، كه باس له‌وه ده‌كه‌ن، (عێراق ناگه‌ڕێته‌وه بۆ دۆخی به‌ر له گرتنی موسڵ) و (عێراقی دوای موسڵ، جیاوازه له عێراقی پێش موسڵ)، ئه‌مه‌یش په‌یامێكی راسته‌وخۆ ده‌دات به عێراقییه‌كان، كه جارێكی تر كورد له هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌و دوا ناگه‌ڕێته‌وه.
- چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان، بۆ تۆختركردنه‌وه‌ی پرسی ریفراندۆم و سازكردنی چالاكی جۆراو جۆر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، له ناوخۆی كوردستاندا.
- راوێژ كردن به كه‌سانی رۆشنبیر و پسپۆڕ له كاروباری سیاسی، تا بتوانرێت به‌رنامه‌یه‌كی تێروته‌سه‌ل بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دابڕێژرێت.
- زیندووكردنه‌وه‌ی كۆمیته‌ی ریفراندۆم، كه پێشتر له‌لایه‌ن چه‌ند رۆشنبیرێكه‌وه درووستكرابوو، به‌ڵام به‌پێكهاته و به به‌رنامه‌یه‌كی جوداوه، پێكهاته‌كه‌ی رۆشنبیرانی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی تریش بگرێته‌خۆ، كه له هه‌رێمی كوردستاندا ده‌ژین، وه‌ك كلدوئاشووری و توركمان و عه‌ره‌ب، هه‌روه‌ها به‌رنامه‌كانیان فراوانتر بكرێت و داوه‌تی رۆشنبیرانی گه‌لانی ناوچه‌كه بكرێت بۆ هه‌رێمی كوردستان، تا سیمینار و لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌و پرسه پێشكه‌ش بكرێت، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات، ئه‌و پرسه باشتر خۆی بگرێت و نه‌ته‌وه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستانیش زیاتر هه‌ست به دڵنیایی بكه‌ن.
- درووستكردنی كۆمیته‌یه‌كی سیاسی، كه نوێنه‌ری سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كانی تێدا بێت، به‌و لایه‌نه سیاسییانه‌یشه‌وه، كه سه‌ر به نه‌ته‌وه‌كانی ترن، ئه‌مه‌یش دڵنیایی زیاتر به‌و نه‌ته‌وانه ده‌دات، كه له‌گه‌ڵ كورددا له‌سه‌ر یه‌ك خاك ده‌ژین و مێژووی هاوبه‌شیان هه‌یه، هه‌روه‌ها كاری ئه‌و كۆمیته‌یه ئه‌وه بێت، كه به‌رنامه‌یه‌ك دابڕێژرێت بۆ دیاریكردنی هێڵه گشتییه‌كانی هه‌نگاوه‌كانی ریفراندۆم و دوای ریفراندۆم و پته‌وتركردنی كۆده‌نگی سیاسی و پارێزگاری كردن له یه‌كڕیزی كوردستانی.
ئه‌مانه واده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ هه‌وڵه سیاسی و دبلۆماسییه‌كاندا، پرسی بڕیاردان له چاره‌نووسی هه‌رێمی كوردستان باشتر بچێته پێشه‌وه و ئه‌و ره‌خنانه‌یش مایه پوچ بكاته‌وه، كه له بڕیاره‌كه‌ی بارزانی ده‌گیرێت، هه‌روه‌ها گه‌لیش به ته‌واوی له‌گه‌ڵ بارزانی ده‌بێت و هه‌مووان به‌شدار ده‌بن له خۆشی و ناخۆشی دوای بڕیاره گه‌وره‌كان.