ژنان هاتنە سەر شەقام

0

نوچە-اخبار العراق

بۆ یەکەمین جار ژنانە لە شاری نەجەف، پەیوەستی ڕیزی خۆپیشاندەران بوون و ناڕەزایی خۆیان بەرامبەر بە دۆخی عێراق دەربڕی.

لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی شاری نەجەف، ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی زانکۆ،خوێندکاران و ژنانی ماڵدار هاتنە سەر شەقام و دوای یەک کیلۆمەتر رێپێوان، لە بەردەم بینای پارێزگای نەجەف کۆبوونەوە.

ژنانی نەجەف بە دروشمی:عێراق هاتووم تا ببمە شۆرشگیڕ یان بە دروشمی هیچ دەنگێک بەرزتر لە دەنگی ژنان نییە، پەیوەستی خۆپیشاندەکانی ئەم وڵاتە بوون.

ژنانی نەجەف داوای کۆتایی هێنانی دەستوەردانی دەرەکی لە کاروباری ناوخۆی عێراق دەکەن و دەڵین: تەنها پێوەر خودی خەڵکی عێراقە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com