نوچە-سپۆتنیک
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، لە بارەی گرژییەکانی نێوان ڕوسیا و تورکیا هۆشداری دەدات.
جاناتان هافمەن، گوتەبێژی پێنتاگۆن رایگەیاند: واشنتۆن نیگەرانە کە تورکیا و ڕوسیا لە ئیدلیبی سوریا لە ڕووی سەربازییەوە رووبە ڕووی یەکتر ببنەوە.
بە گوتەی هافمەن، واشنتۆن داواکارە کە ئەنقەرە و مۆسکۆ خۆیان لە بەریەککەوتنی سەربازی لە پاریزگای ئیدلیب، بە دوور بگرن.
گوتەبێژی پێنتاگۆن جەخت دەکاتەوە، کە هێزەکانی تورکیا و روسیا لە ئیدلیب بەرەو دۆخی جەنگی هەنگاو دەنێن وپێویستە چارەسەرێک بۆ ئەم دۆخە بدۆزنەوە.