نوچە-ڕۆیتەرز
عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق رایگەیاند: ئەگەر کابینەی نوێێ حکومەت بە زووترین کات دەستبەکار نەبێت، واز لە پۆستەکەی دێنێ.
سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق، هۆشداری دەداتە ڕێبەرانی عێراقی و دەڵێت: ئەگەر دەنگی متمانە بە کابینەی محەمەد تۆفیق عەلاوی نەدرێ، چیدی ئامادە نییە لە پۆستەکەی بمێنێتەوە.
عادل عەبدولمەهدی،٢ی مارسی وەک دوایین مۆڵەت دیاری کردووەو دەڵێت: ئەگەر کابینەی عەلاوی دەستبەکار نەبێت لەو ڕێکەوتە بەدواوە هیچ بەرپرسیارێتییەکی لە سەرشان نییە.
بە گوێرەی دەستوری عێراقی، پەرلەمانی عێراق دەبێ تا ٢ی مارس دەنگی متمانە بۆ کابینەی عەلاوی وەربگرێت.