شلێر سەعید: هەولێر
بەهۆی بارانی بەلێزمەی شەوی ڕابردوو لە شاری هەولێر سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (پێنج شەممە ۲۰/۲/۲۰۲۰) زۆربەی شەقامە سەرەکییەکان گیراون و بەکەڵک هاتوچۆ نایەن.
بەپێی زانیارییەکان، کارمەندانی شارەوانییەکانی هەولێر لەهەوڵی کردنەوەی ڕێگاکانن.
لەوبارەیەوە ئەندازیار عەبدولواحێد، سەرۆکی شارەواني هەولێر بە نوچە-ی گوت ”ئێستا ئێمە لەناو شەقامەکانین بۆچاکردنی کێشەکە دوایی لەم بارەوە زانیاری دەدەین”.


