ئەوانەی دەستدرێژییان کردە سەر کچە حەوت ساڵانەکە ئازادکراون

0

شلێر سەعید: هەولێر 

ئەو منداڵە حەوت ساڵانەی، کە لە مانگی چواری ساڵی ڕابردوو لەلایەن چەند کەسێکەوە دەستدرێژی سێکسی کرایەسەر، بە وتەی باوکی کچەکە ئەو کەسانە ئازاد کراون.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا دوێنێ چوارشەممە ١٩-٢-٢٠٢٠ لە پارێزگای هەولێر، باوكی منداڵە حەوت ساڵانەكە ڕایگەیاند: كە سكاڵا دەكات لەوەی، كە تاوانبارانی دەستدرێژی كردنە سەر كچەكەی سزا نەدراون و دەڵێت ”هەڕەشەم لەسەرە”.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، لوقمان ئیسماعیل، باوکی منداڵەکە، لەبارەی ئازادکردنی تۆمەتبارەکان ڕاگەیاند: ئەو کەسانەی تۆمەتبارن بە دەستدرێژی کردنە سەر کچەکەم، سەرەتا چەند کەسێکیان گیرا، بەڵام دوای بینیم دوو کەسی دیکەیان نەگیراون منیش بینیمن و سکاڵام  لەسەر تۆمارکردن، یەک مانگ فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبوو نەگیران؛ دوای چووم لێم کۆڵییەوە ئەوانی پێشتریش هەر ئەوکات بەر بوون و دوێنێ پرسیارم کرد٫ گوتیان ئەوانە یەک شەو راگیراون و ئازاد کراون.

لوقمان ئیسماعیل گوتیشی، ئەو تاوانبارانە، برازا و پاسەوانی کەسێکی بەرپرسن، بۆیە پولیس حوکمیان نادات و دەستگیریان ناکات. ئاماژەی بەوەشکرد، کە ”زور پرسیارم لە حاکم و پارێزەران کردووە و دەڵێن، ماددەی ۳۹۳ دەبێ سزا بدرێت و بە هیچ شێوەک ئەوەی ئەو تاوانەی کردووە نابێ بە کەفالەتیش ئازاد بکرێن”.

باوکی قوربانییەکە ئاشکراشی کرد، کە هەڕەشەی لێکراوە و پێی گوتراوە نابێ لێدوان بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن بدات. دەشڵێت ”ئێستا نازانم کچەکەم لەکوێ بشارمەوە، چونکە چەندین جار بە ئۆتۆمبێلی بێ ژمارە، کەوتۆنەتە دویان تا کچەکەی بکوژن”. بویە داوا دەکات کەسانی خەمخۆر هاوکاری بکەن تاکو ئەو کەسانە بەسزا بگەیەنن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com