نوچەنێت
وه‌زیری پلاندانان رایگەیاند: به‌ئاسایىبوونه‌وه‌ى دۆخى كه‌ش وهه‌وا شه‌قامى ١٠٠ مه‌ترى سلێمانى ده‌كه‌وێـته بوارى جێبه‌جێكردن.
ئه‌مڕۆ چوار شه‌مه ١٩-٢-٢٠٢٠، دکتۆر دارا ڕه‌شید، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێم به‌یاوه‌رى بریكار و به‌رێوه‌به‌رى گشتى ده‌سته‌ى پێوانه‌سازى و كۆنترۆڵى جۆرى سه‌ردانى شارى سلێمانى كرد و له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پاریزگارى سلێمانى كۆبووەوە.
له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا وه‌زیرى پلاندانان، باسى له ناوه‌رۆكى سه‌ردانه‌كه‌ى كرد بۆ شارى سلێمانى تایبه‌ت به‌دواداچون بۆ ئه‌و پرۆژانه‌ى، كه له‌لایه‌ن پارێزگاى سلێمانى پێشكه‌ش كراون گوتی” شارى سلێمانى ده‌بێت زیاتر گرنگی پێبدرێت به‌تایبه‌ت له ده‌ست پێكردنه‌وه‌ى پرۆژه‌كان، كه شایه‌نى خۆڕ‌اگرى و خه‌باتى دانیشتوانى ئه‌و پارێزگایه خۆشه‌ویسته بێت”.
دکتۆر دارا ڕه‌شید گوتی: رێكاره‌كانى پرۆژه‌ى شه‌قامى ١٠٠ مه‌ترى سلیمانى ته‌واو بووه و كۆمپانیاى جێبه‌جێ كارئاماده‌یه و له‌نزیكترین ماوه ده‌ست ده‌كات به جێبه‌جێ كردنى ئه‌و پرۆژه ستراتیژیه گرنگه. له‌دابین كردنى بودجه به‌گوێره‌ى پێویستى و ژماره‌ى دانیشتوانى شاره‌كان ده‌بێت و بۆ شارى سلێمانیش هه‌وڵى جددی ده‌ده‌ین ئه‌و پرۆژانه‌ى كه ته‌واو نه‌كراون ده‌ست پێبكه‌نه‌وه به‌تایبه‌ت خوێندنگا ورێگاوبان و پرۆژه‌ى ئاوى دوكان و ده‌ربه‌ندیخان، كه پێویستییه‌كى گرنگى هاوڵاتیانن”.
له‌به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا وه‌زیرى پلاندانان پاڵپشتى ته‌واوى وه‌زاره‌تى نیشاندا بۆ پارێزگاى سلێمانى و هاوكات ده‌ستخۆشى له پارێزگاریش كرد، كه له‌ماوه‌ى رابردوو توانیویه‌تى به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ركه‌وتوانه ئه‌ركه‌كانى راپه‌رێنێت.
له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ڤاڵ به‌بوبه‌كر پاریزگارى سلێمانى، ستایشى هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانى وه‌زیرى پلاندانانى كرد كه له‌دیارى كردنى پرۆژه‌كان گرنگى به‌ته‌واوى ناوچه‌جیاجیاكانى هه‌رێم ده‌دات و شارى سلێمانیش یه‌كێكه له‌و پاریزگایانه‌ى به‌هه‌ماهه‌نگى وه‌زاره‌تى پلاندانان پلان و به‌رنامه‌كانى جێبه‌جێ ده‌كات.