شلێر سەعید- هەولێر
سەرکی هەرێمی کوردستان و عوسمان بایدەمیر کۆبوونەوە، سەرۆکی ئەستیتۆی توێژینەوەی ئەمریکی-کوردی، دەڵێت: پێدەچێت ئەمجارەش بەدبلۆماسیەتی نێچیرڤان بارزانی، زەمینەی گفتوگۆ لەنێوان تورکیاو کورد بێتەدی.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٩-٢-٢٠٢٠، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و عوسمان بایدەمیر، کەسایەتی سیاسی کورد لە کوردستانی باکور، لە شاری هەولێر کۆبوونەوە.
کاروخ خۆشناو، سەرۆكی ئەنستیتۆی توێژینەی ئەمریكی كوردی، پێیوایە: سەرۆكی هەرێم بەهۆی ئەو كەسایەتییە دیبلۆماسیەی هەیەتی، رۆڵێكی گرنگ و ئەرێنی وەك كاراكتەرێكی سیاسی ناسراو لەناوچەكەدا هەیەو دەڵێت” پێدەچێ ئەمجارەش جموجوڵی دەسپێکردنەوەی دەرگای گفتوگۆ لە تورکیا بکرێتەوە. ئەمەش بەهۆی رۆڵی نێچیرڤان بارزانی، کە هاوكارو هەما هەنگە بۆ پرۆسەی ئاشتی لە باكورو هەماهەنگی کوردان دوای ئەو هەمو زوڵمەی لە بەرامبەر پەرلەمانتارانی هەدەپە دەكرێت”.
كارۆخ خۆشناو، جەخت لەسەر رۆڵێ نێچیرڤان بارزانی لە هێنانەدی ئاشتی دەکاتەوەو دەڵێت” تا ئێستا دەرگای ئاشتی داخرابوو، بەڵام پێموایە بەهۆی ڕۆڵی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ئەو پەیوەندییە دبلۆماسیەی لە گەڵ توركیا و سەرکردەکانی هەیەتی، لەم چوار چێوەیەدا هەوڵێك هەبێ دەرگای دیالۆگ بكرێتەوە، تاوەكو تا ئەو گرژی و ئاڵۆزیانەی هەن بەشێوەیەكی سیاسی و دیبلۆماسیانەو ئاشتیانە خاوبكرێنەوە و کاریان بۆبکرێت”.
ئەم کەسایەتییە دەڵێت” نێچیرڤان بارزانی هەمان رۆڵی ئەرێنی بۆ دۆخی کوردانی کوردستانی رۆژئاوا هەیە”.