بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، بارانبارین دەست پێدەکاتەوەو لە هەندێ ناوچە بەفر دەبارێت.
بەپێی پێشبینییەكانی کەشناسی هەرێم بۆ كەشوھەوای ٤٨ كاتژمێری داھاتوو، ئەمڕۆ چوار شەممە، ١٩-٢-٢٠٢٠، ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە نێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت، لەگەڵ بارانبارین لە ھەندێك كاتدا لە ناوچە شاخاوییەكان.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی دەڵێت: رێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت و لە ناوچە سنورییەكان بەفر دەبارێت. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر، ١٧، دھۆك ١٧ و سلێمانی ١٨، بەرزترین پلەی گەرما لە کەرکوک ٢٢ پلەی سیلیزی دەبێت.
پێشبینییەکانی کەشناسی بۆ سبەی پێنجشەممە، ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ههور و باران دهبێت، لەناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت، نیوەڕۆ ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور.