فراکسیۆنەکان پڕۆژەیاسای نوێ پێشکەش دەکەن

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنیت، چاوەڕوان دەکرێت لە وەرزی دەستپێکردنەوەی یاسادانان، فراکسیۆنەکان پڕۆژەیاسای نوێ و گرنگ پێشکەش بکەن.                                                                         

لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان بۆ خولی پێنجەمی پەلەمانی کوردستان، سەرجەم حزب و لایەنەسیاسییەکان  بانگەشەی ئەوەیاندەکرد، لەپەرلەمان و حکومەتی نوێ کار بۆ چاکسازی و باشکردنی دۆخی ئابوری و گوزەرانی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەن.                                                      

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، خەدیجە عومەر، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی خولی یاسادان، ڕایگەیاند”پەرلەمانی کوردستان دوو وەرزی یاسادانانی هەیە، ئەوانیش وەرزی پایزە و بەهارەیە، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، لەسەرەتای مانگی یەکەمی هەموو وەزرێکی یاساداناندا، پەرلەمانتاران و فراکسیۆنەکانی پەرلەمان، بۆ یان هەیە پڕۆژەیاسا پێشکەش بکەن، حکومەتی هەرێمیش هەرکات پێویست بکات دەتوانێت پڕۆژەیاسا ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستان بکات”.                                                               

ئەندامەکەی لیژنەی یاسایی، گوتیشی”ئێستاش کە لەوەرزی یاسادانی بەهارە نزیک دەبینەوە، لەسەرەتای مانگی یەکەمی وەرزی بەهارە، لەماوەی مانگێکدا پەرلەمانتاران و فراکسیۆنەکان، دەتوانن پڕۆژەکانی خۆیان پێشکەشی پەرلەمانی کوردستان بکەن”.                                                                                                                                

خەدیجە عومەر، دەڵێت”لەئێستادا سەرجەم فراکسیۆنەکانی پەرلەمان کار لەسەر ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای گرنگ دەکەن، هەر فراکسیۆنێک لە چوار چێوەی ئەو بانگەشەیەی کە لەکاتی هەڵبژاردنەکاندا بانگەشیان بۆ دەکرد، پڕۆژەیاساکانیان ئامادەدەکەن و چاوەڕوان دەکرێت، لەم وەرزەدا پێشکەشی پەرلەمانی بکەن”.                               

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com