نوچە-ئاژانسەکان
گوتەبیژی دەوڵەتی ئێران رایگەیاند: ئاماری فەرمی ئەو خۆپیشاندەرانەی کە بە هۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئەم وڵاتە کوژراون، لە دوای بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئاشکرا دەکرێت.
عەلی رەبیعی، گوتەبێژی دەوڵەتی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە،١٩ی فێبریوەری ڕایگەیاند: دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان، دەزگایەکی حکومەتی بە فەرمی ژمارەی کوژراوەکان و وردەکاری ڕووداوەکانی ئەم دواییانەی ئێران بڵاودەکاتەوە.
بە گوتەی رەبیعی، پزیشکی دادوەری ئێران لە نامەیەکدا ئاماری کوژراوەکانی ڕاگەیاندووە: بەڵام لێکۆڵینەوە وردتر لەم بارەوە دەکرێ و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئاماری کوژراوەکان بۆ ڕای گشتی ئاشكرا دەکرێت.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان، لە میانی خۆپیشاندانەکانی دوو مانگی ڕابردووی ئێران لانی کەم ١٥٠٠ کەس کوژران.