نوچە-روسیا الیوم
کۆمیساریای مافەکانی مرۆڤی عێراق، دوایین ڕاپۆرتی خۆی لەبارەی ژمارەی کوژراوەکانی خۆپیشاندانەکانی ئەم وڵاتە بڵاو کردەوە.
عەلی بەیاتی، ئەندامێکی ئەم کۆمیسیۆنە ڕایگەیاند: لە سەرەتای مانگی ئۆکتۆبەرەوە تاکو ئێستا ٥٤٥ هاووڵاتی کوژراون.
لە ڕاپۆرتەکەی کۆمیساریای مافەکانی مرۆڤدا هاتووە: لە کۆی ٥٤٥ کوژراوەکە،١٧ کەسیان سەر بە هێزە ئەمنییەکانی عێراق بوونە.
بە گوتەی بەیاتی، لە سەرەتای مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووداوە ٢٨٠٠ کەس لە خۆپیشاندەران دەستگیر کراون و بێجگە لە ٣٧ کەس نەبێت، بە تێکڕایان ئازاد کراون.
لە بارەی ژمارەی ڕفێندراوەکانی چوار مانگی ڕابردوو، بەیاتی دەڵێت: سەرجەم ٧٩ کەس ڕفێندراون کە چوار کەسیان کچ بوونە و لەم ژمارەیەش ٢٢ کەس ڕزگار کراون کە تەنیا یەک کەسیان کچ بووە.
لە بارەی ژمارەی بریندارەکانی چوار مانگی ڕابردوو، بەیاتی باس لە برینداربوونی ٢٤ هەزار کەس دەکات.