نوچە-اخبار العراق
دوای ئەوەی، کە وەزارەتی تەندروستی ئێران مەرگی دوو کەسی بە هۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پشتڕاست کردەوە، هاوڵاتیانی عێراقی داوای داخستنی سنوورەکانی ئەم وڵاتە لەگەڵ ئێران دەکەن.
هاوڵاتیانی عێراق، لە سوشیال میدیا هاشتەگێکیان بە ناوی سنوورەکان لەگەڵ ئێران دابخەن، دروست کردووە و ژمارەی ئەو کەسانەی، کە بەشداری ئەم چالاکییەن تا دێ زۆرتر دەبێت.
هەروەها داوا دەکرێ، کە دەوڵەتی عێراق بڕیاری ڕاگرتنی گەشتی ئاسمانی نێوان نەجەف و ئێران بدات.
هاوڵاتیانی عێراقی هەروەها ڕەخنەیان لە دۆخی پزیشکی ئەم وڵاتە گرتووە و دەڵێن، عێراق توانای بەرەنگاربونەوەی ئەم ڤایرۆسەی نییە.