ئەسعەد مورادی
شرۆڤەکارێکی سیاسی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئێران بە دوو هۆکار هەول دەدات بە پەرەدان بە پێوەندی لەگەڵ هەرێمی کوردستان، بتوانێ تا رێژەیەک لە گوشاری ئابلۆقەکانی سەر خۆی کەم بکاتەوە.
لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی مونیخ-ی ئەڵمانیا مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەروەی ئێران کۆبوونەوە.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، شاهۆ حوسێنی، شرۆڤەکارێکی سیاسی کورد لە ئەڵمانیا، لەبارەی گرنگی چاوپێکەوتنی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران، لە میانەی کۆبوووونەوەی ئاسایشی مونیخ لە ئەڵمانیا رایگەیاند: گرینگی هەرێمی کوردستان بۆ ئێران بە دوو هۆکارە، یەکەم هۆکاری ئەمنی، ئێران لە پاش کوژرانی قاسم سولەیمانی و قوڵتر بوونەوەی کێشەکانی، کە هاوکاتە لەگەڵ پەرەی پێوەندییەکانی هەرێم و رۆژئاوا. لەو وڵاتانەی دراوسێ، کە ئەمریکا بوونی هەیە هەست بە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی (واتە مەترسی بۆسەر حکومەتەکەی)دەکات، هەرێمی کوردستان یەکێک لەو ناوچانەیە، کە ئەمریکا بوونێکی بەهێزی هەیە. دووهەم ئەوەکە ئێران هەول دەدات بە پەرەدان بە پێوەندی لەگەڵ هەرێمی کوردستان، بتوانێ تا رێژەیەک لە گوشاری ئابلۆقەکانی سەر خۆی کەم بکاتەوە.
شاهۆ حوسێنی ئەوەشی خستەڕوو، کە هەرێم و ئێران وەک دوو دەسەڵات خاوەن سنوورن، ئێران زۆرتر ڕوانگەی کەرەسەیی هەیە بە نیسبەت هەرێمی کوردستان، بەجۆرێ، کە هەرێم پابەند دەزانێ بە پاراستنی کۆنوانسیونەکانی حوسنی دراوسێیەتی، بەڵام خۆی هیچ پابەندێکی پێوە نییە و بەردەوام سەروەری هەرێم لەڕێی هێرشی تۆپخانەیی و موشەکی (بۆ سەر قەڵای دێمۆکرات و پێگه ئەمریکا) دەبەزێنێت.