نوچە—ئاژانسەکان
دوای دیداری دوو قۆڵی نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عێراق، بەغدا بەیاننامەیەکی دەرکرد.
محەممەد عەلی حەکیم، وەزیری دەرەوەی عێراق دوای کۆبوونەوەی لە گەڵ جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: بەغدا دژ بە بژاردەی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێرانە.
حەکیم لەم دیدارەدا جەختی کردۆتەوە سەر سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە و ڕایگەیاندووە: بەغدا پێی وایە باشترین چارەسەر بۆ کێشەکانی نێوان تاران و واشنتۆن، دانوستان و گفتوگۆیە.