روونکردنەوەی هەسەدە لەبارەی پاڵپشتیکردنی ئەسەد

0

نوچە

گوتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایدەگەیەنێت، ئەو هەواڵانەی، کە باسی بەشداریکردنی هێزەکانمان دەکات لە ئۆپەراسیۆنی ئیدلیب، رەتدەکەینەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە، کە پێشتر وابڵاوکرایەوە، کە شەڕڤانانی هەسەدە، بۆ کۆتاییهێنان بە گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا، پشتیوانی لە حکومەتی سوریا دەکەن لە ئۆپەراسیۆنی ئیدلیب، کە هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا بە پاڵپشتی روسیا، لە 25-1-2020-ەوە تا ئێستا، هێرشه‌کانی بۆ سه‌ر ئەو پارێزگایە له‌ باكوری سوریا چڕكردوه‌ته‌وه‌، ئامانجی هێرشەکان کۆتاییهێنانە بە گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا.

کینۆ گابریەل، گوتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: هەسەدە بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئیدلیبدا نەکردوە و ئەو هەواڵانەی کە لەو بارەیەوە بڵاوکراونەتەوە دورن لە راستییەوە”.

رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە 15-2-2020 لەمیانەی وتارێکدا لە کۆنفرانسی میونشن تایبەت بە ئاسایشی نێودەوڵەتی لە ئەڵمانیا رایگەیاند “رەوشی ئیدلیب چارەسەرنابێت تا ئەوکاتەی سوپای سوریا لە سنوری تورکیا و ئەو سنورە نەکشێتەوە، کە تورکیا و روسیا لەساڵی 2018 لەسەری رێککەوتن”.

هەر لەبارەی هێرشەکانیان بۆ سەر پارێزگای ئێدلیب، ئێواره‌ی دوێنێ یەکشەممە 16-2-2020، به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سوریا، له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ عه‌لی لاریجانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شورای ئێران رایگه‌یاند، ته‌واوی خاكی سوریا ئازاد ده‌كه‌ین و سه‌قامگیری بۆ ناوچه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێنینه‌وه‌.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com