دەستەی ئاماری هەرێم لە وەڵامی بەغدا دەداتەوە

0

نوچە

دوای بڵاوکردنەوەی ئامارێکی وەزارەتی پلاندانانی عێراق لەبارەی رێژەی هەژاری لە عێرا ق و هەرێم، دەستەى ئامارى هەرێمی کوردستان دەڵێت ”جۆرێک لە تێکەڵاوی پێوەدیارە و رێژەی هەژاری لە هەرێم 5.5%یە”.

دوێنێ وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، به‌گوێره‌ی سه‌رژمێریه‌كی وه‌زاره‌ت، كه‌ تا كۆتایی ساڵی 2018  ئه‌نجامدراوه‌، رێژه‌ی هه‌ژاری له‌ 22.5%ه‌وه‌ كه‌ 2014ئه‌نجامدرابو بۆ 20% كه‌مبووه‌ته‌وه‌.

لەوبارەیەوە دەستەى ئامارى هەرێمی کوردستان لە رونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردوە، سەبارەت بە رێژەی هەژاری لە سەر ئاستى هەرێمى کوردستان و پارێزگاکان و عێراق بە گشتى، کە تێکەڵاویەک پێوەی دیار بووە، ئەوان خشتەی رێژەى هەژارى بۆ ساڵانى 2014 بۆ 2018 بڵاودەکەنەوە “تاوەکو راستییەکان وەک خۆی دیاری بکرێت”.

ئاماژە بەوەشدراوە، رێژەی هەژاری لە پارێزگاکاندا بەم شێوەیەیە لە دهۆك 8.5%، سلێمانی 4.5% و هه‌ولێر 6.7%، بەوشێوەیەش تێکڕای رێژەی هەژاری لە هەرێمی کوردستان 5.5% و لە پارێزگاکانی عێراقیشدا 20%.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com