نوچە
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند.
بەگوێرەی پێشبینیەكانی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی، ئەمڕۆ (دووشەممە 17-2-2020) ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەوری باراناوی دەبێت لە كاتەكانی ئێوارەدا كاریگەری شەپۆلەكە كەمدەبێتەوە، لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان بەفر دەبارێت. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 14 و سلێمانی 12 و دھۆك 11 پلە و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 16 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی سێشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت لە ھەندێك ناوچە نیمچە ھەور دەبێت.



