تەوەر : داعش، عێراق، کوردستان.
…………………………….
یه‌كگرتوویی نیشتیمانی له‌نێوان هێزه سیاسیه‌كانی كوردستان، مه‌رجیكی هه‌ره سه‌ره‌كییه بۆ سه‌رخستنی هه‌وڵه‌كان
عارف روشدی بۆ تەوەری نوچەنێت
عیراق له بنه‌ره‌ته‌وه به‌شێوازێكی ناسروشتی پێكهێنراوه، سته‌مه‌كی زۆر له كورد‌و وڵاته‌كه‌ی كراوه ، كوردستان قه‌ت به‌شێك نه‌بووه لەعیراق، به‌ڵام به‌پێی ریككه‌وتنامه‌ی (سایكس – بیكۆ) سه‌رله‌نوێ دوای یه‌كه‌م دابه‌شكردنی وه‌ك ده‌ره‌نجامێكی شه‌ری (چالدێران ) له نێوان هه‌ردوو ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی و سه‌فه‌وی ، دابه‌شكرا به‌سه‌ر چوار ووڵاتدا، كه به‌شێكی لكێنرا‌وه به‌عیراقەوە، دوای كوتایهاتنی شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانیش كێشه‌ی ولایه‌تی موسڵ سه‌ریهه‌ڵدا ، كه هه‌موو خاكی باشوری كوردستان ده‌گرێته خۆ ، له‌و کێشەیەدا و لەلایەن لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی (عصبة الامم)ه‌وه راپۆرتێک ئامادەکرا، 3 خاڵی گرنكی تیدابوو له‌یه‌كه‌مین خاڵیان داننانێكی ئاشكرا به دیده‌كرێت، كه ولایه‌تی موسڵ (5/8 ی دانیشتوانی كوردن، نه‌عه‌رب، نه‌تورك و نه ئیرانین،بەڵام هێشتاش ستەم لەسەر کوردبەردەوام دەبێت و خاکەکەی هەر داگیرکراو دەبێت.
لەدوای دامەزراندنی عێراقەوە، ئینکاریکردن لە لەمافی کورد بەردەوامی هەبووە، کوردیش هەمیشە لەشۆرش و بەرخوداندابووە، بۆ بەدەستخستنەوەی مافەکانی و هەرگیز لەخەبات نەوەستاوە، لەدوای رووخانی رژێمی بەعس، حکومەتی نوێی عێراقیش گرنگی بە مافە دەستوورییەکان نەدا، ناوچە کوردساتانییەکانی دەرەوەی هەرێم کە دەبوو بەپێی دەستور بگەڕێنەوە نەگەڕانەوە، کێشەی نێوان سوننەو شیعەش بەردەوام بوو.
ئەنجامی ئەو گوێنەدانەش بە دەستوری عێراق و زەوتکردنی مافی پێکهاتەکانی تری عێراق، لەلایەن حکومەتی بەغداوە، عێراق رووبەڕووی ئەو کێشەیە بوەوە کە ئیستا بەدەستییەوە دەناڵێنێ و بەغدا کۆنترۆڵی موسڵ و چەند شارێکی تری عێراقی لەدەستداوە، بەشێوەیەک کە ئیتر کۆنترۆڵکردنەوەی دۆخەکە ئاسان نییە.
من وایدەبینم،زۆر زه‌حمه‌ته عیراق بگه‌رێته‌وه بۆ قۆناغی پێش رووداوه‌كانی 9/6 شاری موسڵ ، ئه‌گه‌ر بیركردنه‌وه‌یه‌كی واش هه‌بێت، کە به‌زه‌بری هێز ئه‌و پارێزگایه‌و شوێنه‌كانی دیكه‌ی عیراق داگیربكرێنه‌وه ، پێموایه هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده ده‌بێت، چونكه كێشه‌كه له‌بنه‌ره‌تدا كێشه‌ی (گروپێكی تیرۆرست) نیه ، به‌ڵكو كێشه‌ی پێكهاته‌یه‌كی گه‌وره‌ی عیراقه، (بیكهاته‌ی سوننه ئاینزاكان) كه‌هه‌ست به‌سته‌م و په‌راوێزخستن ده‌كات، بۆیە پێویسته به‌پێی ده‌ستوری عیراق چاره‌سه‌ری سیاسی بۆ کێشەکان بدوزرێته‌وه .
چیتر عیراق له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی یه‌ك بیكهاته‌دا بەڕێوە ناچێت، چونكه بیركردنه‌وه‌ی رێبه‌رانی پێكهاته‌ی شیعه، لەو ماوەی حوکمڕان بوون، نه‌یانتوانیوه حوكمرانێکی خاوه‌ن بیری سه‌رده‌میانه‌و دیموكراتیانه بن، به‌ڵكو به‌هه‌مان شێوه‌ی حكومرانانی پێش‌و بیر له‌خۆسه‌پاندن و تۆڵە‌كردنه‌وه ره‌فتارده‌كه‌ن، ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ش جێگای په‌سندكردن نیه، له لایه‌ن هه‌ردوو پێكهاتەکە‌ی دیكه‌ی عیراقه‌وه (كورد و سوننه‌كان).
ئەوەی هەستپێدەکرێت مه‌ترسیه‌كان به‌رده‌وام دەبن له عیراقدا، بۆیه كورد و دیموكراتخوازانی دیكه‌ی عیراق، پێویسته به‌هوشیاریه‌وه ره‌فتاربكه‌ن و نه‌كه‌ونه داوی خۆش باوه‌رییه‌وه و سیاسه‌تی پاوه‌نكردن و خۆ به‌زلزانین ره‌تبكه‌نه‌وه .
خه‌ڵكی كوردستان وه‌ك هه‌مو گه‌لێكی دیكه، مافی چاره‌ی خۆنوسینی هه‌یه، له دیباجه‌ی ده‌ستوی هه‌میشه‌یی عیراقیشدا هاتووه (یه‌كپارچه‌یی عیراق به‌نده به پابه‌ندبونه‌وه به ده‌ستور)، واته پێشێلكاری به‌نده‌كانی ده‌ستور، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی پارێزگاری له بوون و سه‌روه‌ری گه‌لانی عیراق ده‌كه‌ن، وه‌ك مادده‌ی 140 به نیسبه‌ت گه‌لی كوردستانه‌وه، هه‌لی ئه‌وه دێنێته ئاراوه، كه بیر له مافی چاره‌ی خۆنوسین بكرێتەوە، ئاشكراشه پێشێلكاریه‌كان و پابه‌ندنه‌بونی حكومه‌تی مالیكی به‌ده‌ستوره‌وه، به درێژایی 10 ساڵه به‌رده‌وامن، باشترین به‌ڵگه‌ش (گوته‌كانی حنان فه‌تلا)وی بوون .
لەم بارودۆخەدا، بوونی هه‌ڵوێستێكی یه‌كگرتوویی نیشتیمانی له‌نێوان هێزه سیاسیه‌كانی كوردستان، به‌هه‌موو پێكهاته‌كانه‌وه، مه‌رجیكی هه‌ره سه‌ره‌كییه بۆ خۆڕاگری و سه‌رخستنی هه‌وڵه‌كان، له‌پێناوی گه‌یشتن به مافی چاره‌ی خۆنوسینی گه‌له‌كه‌مان و دیاریكردنی شێوازی په‌یوه‌ندی سیاسی كوردستان لەگه‌ڵ عیراقدا، یان بریاردانی جیابونه‌وه و راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان .
پێویسته پێكهاته‌كانی دیكه‌ی كوردستان (توركومان ، كلدوئاشورو عه‌ره‌به ره‌سه‌نه‌كان) دڵنیابكرێنه‌وه له‌وه‌ی، كه یه‌كسان ده‌بن و له ئاست مافه ره‌واكانیان مه‌ترسیان نه‌بێت، وه‌ك هاوڵاتی كوردستانی پارێزراوده‌بن، له‌هه‌مو روویه‌كه‌وه .
راست و ته‌ندروستترە هه‌نگاوه‌كان له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی پروسه‌ی پیاده‌كردنی مافی چاره‌ی خۆنوسین، هه‌ر وه‌ك چۆن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان روویكرده پەڕله‌مانی كوردستان، به‌هه‌مانشێوه هه‌مو هه‌نكاوه‌كان له چوارچێوه‌ی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئه‌نجام بدرێن، چونكه دامه‌زراوه‌كان نوێنه‌رایه‌تی راسته‌قینه‌ی ئیراده‌ی گه‌ل ده‌كه‌ن .
داواكردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له پەڕله‌مانی كوردستان، كه‌په‌له‌بكرێت له بریاردان، له پێكهێنانی(ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی هەڵبژاردنه‌كان و ئاماده‌كاری بۆ ریفراندۆم) هه‌نگاوێكی ته‌ندروسته و ده‌بێ پەڕله‌مان ده‌ست و بردی لێ بکات .
پێویستە لایه‌نه سیاسیه‌كان دوركه‌ونه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندییه حزبیه‌كانیان و هه‌موو تواناكان له پێناوی سه‌رخستنی ئه‌م ململانێ سه‌خته ته‌رخان بكه‌ن .
زۆر گرنكه هه‌وڵی بێ‌وچان بخرێنه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتانی ده‌ورو به‌ر و زلهێزه‌كان، بگه‌یەنرێنه قه‌ناعه‌ت، كه‌دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مافێكی ره‌وای گه‌له‌كه‌مانە، به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێته هه‌ره‌شه له ئاسایشی ناوچه‌كه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه ره‌واو هاوبه‌شه‌كانیان. به‌ڵكو وه‌ك هه‌میشه كوردستان رۆڵی ئه‌رێنی ده‌بێت و په‌یوه‌ندی هاوسه‌نگ داده‌مه‌زرێنێت له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌كدا .