مەسروور بارزانی لەگەڵ پاپا کۆدەبێتەوە

0

نوچە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێک، گەیشتە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا و دواتر لە گەڵ پاپای ڤاتیکان کۆدەبێتەوە.

ئێوارەی رۆژی یەکشەممە (2020/2/16) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای تەواوبوونی کارەکانی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکومی، گەیشتە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا.

مەسرور بارزانی، لە رۆما لەگەڵ جیوزێپێ کۆنتێ، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا و چەندین بەرپرسی باڵای دیکەی حکومەتی ئیتاڵیا کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ دەربارەی هەماهەنگییەکانی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەکرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکان، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتوون لە: دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن و پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و خالید شوانی وەزیری هەرێم، دەرفەتەکانی وەبەرهێنان بۆ کۆمپانیا ئیتاڵییەکان تاوتوێ دەکەن.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ قەداسەتی پاپا لە ڤاتیکان کۆبووەوە و باسی پابەندبوونی هەرێمی کوردستان بە پێکەوەژیانی ئایینی و هاندانی گفتوگۆی نێوان ئایینەکانیان کرد.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com