ترەمپ لەبارەی سوریاوە پەیامێک ئاراستەی روسیا دەکات

0

نوچە

کۆشکی سپی دەڵێت، دۆناڵد ترەمپ داوا لە روسیا دەکات کۆتایی بە پشتیوانییەکانی بۆ حکومەتی سوریا بهێنێت.

کۆشکی سپی لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی سەرۆکانی ئەمریکا و تورکیا راگەیێندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا رایگەیاندووە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا، رۆژی شەممە (15-2-2020) پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە، لەو پەیوەندییەدا باسیان لە هێرشەکانی سوپای سوریا کردووە بۆسەر پارێزگای ئیدلب.

بەپێی راگەیێندراوەکەی کۆشکی سپی، دۆناڵد ترەمپ داوای لە روسیا کردووە کۆتایی بە پشتیوانییەکانی بۆ رەفتارە دڕندانەییەکانی حکومەتی سوریا بهێنێت. هەروەها نیگەرانی خۆیشی لەبارەی تووندوتیژییەکانی پارێزگای ئیدلب دەربڕیوە.

هاوکات دۆناڵد ترەمپ لە بارەی دۆخی لیبیاوە بە ئەردۆغانی گوتووە، دەستوەردانی دەرەکی لە کاروباری لیبیا تەنیا دۆخی ئەو وڵاتە خراپتر دەکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com