نەوزاد عەلی-سلێمانی
پەرلەمانتارێکی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئێستا کاتی ئەوەیە هەموومان پێکەوە لە پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەوڵبدەین چەندەها دەرفەتی کاری نوێ بڕەخسێنین، بۆ ئەوەی گەنجەکانمان ناچار نەبن کۆچ بۆ وڵاتانی دەرەوەبکەن.
بەپێی ئامارێكی دهزگای لوتكه، بۆ كاروباری ئاواره و پهنابهران، كۆی گشتی ئهو كۆچبهرانهی له ساڵی ٢٠١٥ـهوه تاوهكو كۆتایی مانگی ٢٠١٩ كۆچیان كردووه، ٥٦٤ ههزار و ٢٧٣ كهسه كه ٢٣٣ كهسیان مردوون و ١٥٦ كهسیش تا ئێستا شوێنبزرن. لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچە، کاروان گەزنەیی، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە کۆچی بە لێشاوی گەنجانی کوردستان، ڕایگەیاند”ئەو ئامارانەی کە ڕاگەێندراون، ئەگەر ڕاستبێت، ئامارێکی مەترسیدارن و کارەساتە، من پێموایە ئەگەر ٥٠ هەزار کەسیش لە هەرێمی کوردستانەوە کۆچ بکەن کارەساتە، نەک ٥٠٠ هەزار کەس، بۆیە بەگشتی کۆچکردنی خەڵک بۆ ئەوروپا لەئەنجامی بێکاری و نەبوونی دەرفەتی کار و ژیانێکی گونجاوە، بۆیە سەری خۆیان لەم وڵاتە هەڵدەگرن، بەپلەی یەکەمیش حکومەتی هەرێمی کوردستان لەم بابەتە بەرپرسیارە”.
کاروان گەزنەیی دەڵێت “ئێستا کاتی ئەوەیە، هەموومان پێکەوە لە پەرلەمانی کوردستان و حکومەتی هەرێم، هەوڵبدەین چەندەها دەرفەتی کاری نوێ لە کوردستان بڕەخسێنین، بۆ ئەوەی گەنجەکانمان ناچار نەبن کوردستان بەجێبهێڵن، لەجیاتی ئەوەی کۆچ بکەن با لە وڵاتەکەی خۆیاندا بژین، کە ئەمەش مافێکی سەرەتایی خۆیانە، نەک هەرتەنها دەرفەتی کار، بەڵکو دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان خزمەتگوزارییەکانی وەک ئاو، کارەبا، ڕێگاو بان بیر لە چارەسەرکردنیان بکاتەوە”.
گەزنەیی سەبارەت بەوەی پەرلەمانی بۆ ئەم پرسە چیکردووە، دەڵێت”بەڵێ پەرلەمانی کوردستان کاری بۆ کردووە و من خۆم بۆ هەموو ئەو پرسانە یاداشتم داوەتە حکومەت، لەگەڵ یاداشتی چارەسەرکردنیان، بەحکومەتمان گوتووە: ئەمانە کێشەن و چارەسەرەکانیان ئەمانەن، بەڵام تائێستا هیچ چارەسەر نەکراوە”.