گوتەبێژی وەزارەتی شارەوانی، هۆکاری ئاڵوگۆڕی سەرۆک شارەوانییەکان ئاشکرادەکات

0

شلێرشەعید-هەولێر

لە چوارچێوەی پرۆسەی چاكسازییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار چەند گۆڕانکارییەکی تازەی لە فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکانی سنوری وەزارەتەکەدا کرد و ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرو سەرۆك شارەوانییەكان لادران.

  بەپێی ئەو قسانەی سەبارەت بەم گۆڕانکارییانە لەلایەن بەرپرسانی وەزارەتەکەوە دەکرێن ئەوەیە، کە گۆڕانکارییەکان بۆ بەردەوامی هەوڵەکانی چاکسازی لە بواری ڕێکخستنەوەی کاروباری فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتەکە بەردەوام دەبێت و سەرجەم ئەو فەرمانگانە دەگرێتەوە کە پێویستییان بە چاکسازی و گۆڕانکاری هەیە” گۆڕانكاری و چاكسازییەكان لەسەر بنەمای رێكاری یاسایی و بە گوێرەی رێنمایی و یاساكان كراون، بە تایبەتیش لەم لایەنەوە كە سەرپێچیی كەسانێك ئاشكرا دەبێت، گۆڕانكارییەكان دەیانگرێتەوە، هەندێكیشان بەهۆی تەواوبوونی ماوەی یاسایی و زۆریی مانەوەیان لە پۆستەكانیان، بەر ئەو گۆڕانكارییانە كەوتوون “.

لە لێدوانێكی تایبەت بەنوچە، كوردۆ شابانی، گوتە بێژی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەربارەی گۆڕانكارییەكانی وەزارەتی شارەوانی ڕایگەیاند: ئەو چاكسازیانەی وەزارەتمان لە چوارچێوەی ئەو بڕیارەی سەرۆكی حكومەتە كە دەبێت چاكسازی بكرێت و ڕووبەڕووی گەندەڵی ببینەوە. یەك لە كارەكانی وەزارەتی شارەوانی ئەوەیە، کە هەر بەڕێوەبەرێك ماوەیەكی زۆر لە پۆستەكەی بێت دەگۆڕدرێت، چونكە ناكرێت كە سێك هەشت ساڵ لە هەمان پۆست بێت، بەتایبەت ئەگەر لەو شوێنە كەسی شیاو بۆ جێگرەوە هەبێت.

گوتەبێژەکەی وەزارەتی شارەوانی، ئاماژەی بەوەشكرد كە ئەوانەی لادراون پەیوەندی بەوە نییە كە سكاڵایان لەسەر بێت یان كاری نایاساییان كردووە ، ئەو سكاڵایانەش هەبێت ئاساییە وەزارەت بەدواداچونی لەسەر دەكات و لێپێچینەوە لەهەر كەسێك دەكەین كە زانیمان زانیارییەكان ڕاستن، بەڵام ئەوانەی لادراون بەهۆی كاری نایاسایی یان سكاڵا نییە تەنها بەهۆی گۆڕانكارییە لە پۆستەكان و پڕۆسەكە بەردەوامە بۆ لادانی ئەو كەسانەی لەمێژە لە پۆستەكانیانن یان سكاڵایان لەسەرە.

بەپێی قسەی گوتەبێژەکەی وەزارەتی شارەوانی: ئەو بەڕێوەبەرو سەرۆك شارەوانیانەی کە تا ئێستا لانەدراون ناڵێن: كابینەكانی پێشوتر دەبوایە لادرابان چونكە بارو دۆخ بڕیاردەدەدات  و بارودۆخی ئێستای وەزارەتی شارەوانی وای پێباشە کە ئەو گۆڕاناكاریانە ئەنجام بدات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com