نوچەنێت
بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، زانیاریی نوێی لەبارەی تەقەكردنەكەی بەرەبەیانیی ئەمڕۆی هەولێر ئاشكرا كرد و رایگەیاند کە تۆمەتبارەکان دراونەتە دادگا.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە لە گەراجی (ئەكوا پارك) ی شاری هەولێر، دەمەقاڵێ لە نێوان چەند كەسێكدا دروستبوو، کو بووە هۆی کوژرانی کەسێک.
دلێر نەجاڕ، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند: دوای رووداوەكەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گەراجی (ئەكوا پارك) دەستبەجێ تیمەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی تاوان و دەستیان بە لێكۆڵینەوەی ورد كرد، ناسنامەی ئەو كەسانەیان دیاری كرد كە تاوانەكەیان ئەنجام داوە. لەماوەی کەمتر لە ٧کاتژمێر تۆمەتبارەکان درانە دادگا.
بەپێی قسەی بەڕێوەبەتری پۆلیس، ئەو کەسانەی تەقەیان کردووە، دوو تۆمەتبارن و یەكێكیان بە برینداری دەستبەسەر كراوە، یەكێكیشیان بكەری سەرەكی تاوانەكەیە، کە هاووڵاتییەك بە ناوی (هاوڕێ مەحمود قادر) كوژراوە، دوو هاووڵاتی دیكەش بە ناوەكانی (هێژا عوسمان جەمیل و ئەحمەد سەڵاحەدین تەها) بریندار بوون.