هۆکارەی کوشتنی ئەو پیاوەی لە مزگەوت درایە بەرچەقۆ ئاشکرادەکرێت

0

نوچەنێت

لە یەکێک لە مزگەوتەکانی شاری هەولێر، پیاوێكی بەتەمەن بەرچەقۆ دەدرێت و بەسەختی بریندار دەكرێت، ئەم پیاوە ئەمڕؤ گیانی لەدەستدا.

رۆژی شەممە ١٥-٢-٢٠٢٠، لەكاتی نوێژی بەیانی لە مزگەوتی عەبدولكەریم مودەڕیس لە شاری هەولێر، كەسێك بە ناوی “ع. ل. م.”   داوای پارەی لە كەسێكی بەساڵاچوو بە ناوی “جەمیل محەممەد  “ـی تەمەن 78 ساڵ كردووە. کاتێک داواکەی رەتکردۆتەوە داویەتییە بەرچەقۆ و برینداری کردووە.

ئەگەرچی لەکاتی رووداەوەکە ئەو کەسانەی لە مزگەوتەکە بوون بەهانای ئەو پیاوە بەتەمەنەوە چوون و بردوویانەتە نەخۆشخانە، بەڵام ئەمڕۆ بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەستدا. هەمان کات پۆلیس دەگاتە شوێنی رووداوەکە و کەسەکە دەستگیردەکەن.

بەپێی قسەی ئەو کەسانەی کە لە مزگەوتەکە بوون، ئەو گەنجە سەرخۆش و لە ژێر کاریگەری ماددەی هۆشبەربووە، بەڵام پۆلیس پشڕاستی نەکردۆتەوە.

(جەمیل محەمەد) ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی رۆژئاوا لە شاری هەولێر گیانی لەدەستدا. نوچە پەیوەندی بە کوڕی قوربانییەکەوە کرد بەلام گوتی: ناتوانم قسەبکەم.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com