نوچەنێت
گوتەبێژی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، لە بەیاننەمایەکدا سکاڵا لە دژی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رەتدەکاتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦-٢-٢٠٢٠، ئیاس سامۆک، گوتەبێژی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: ئەمڕۆ دادگاکە دانیشتنێکی لەسەر سکاڵایەک لە دژی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتی هێماکان لە هەرێمی کوردستان، ساز کردووە.
بەپێی سکاڵەیەک، کەلەسر وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان تۆماترکراوە، داواکرابوو کە تۆمارکردنی هێما بازرگانییەکان لە هەرێمی کوردستان بە نایاسایی هەژمار بکرێ، چونکە نایاساییە.
گوتەبێژی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق رایگەیاندووە، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سکاڵاکەی رەتکردووەتەوە و رایگەیاندووە، ئەرکی دادگای فیدراڵی چاوخشاندنەوەیە بەو یاسایانەی لەگەڵ دەستور ناکۆکن، نەک ئەو یاسایانەی لەگەڵ یەکتر ناکۆکن.