نوچە-ڕۆیتەرز
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، لە سەر زاری چوار سەرچاوەی عێراقی و ئێرانی کۆبوونەوەیەکی نهێنی لە نێوان گروپەکانی حەشدی شەعبی و حزبولڵای لوبنانی ئاشکرا دەکات.
بە گوێرەی ڕاپۆرتێککی ئاژانسی ڕۆیتەرز ئەم کۆبوونەوەیە دوای ئەوە دێ، کە قاسم سولەیمانی وەک رێکخەری ئەم گروپانە لە لایەن ئەمریکاوە کرایە ئامانج.
کۆبوونەوەکە بە میوانداری شێخ محمد الکوثرانی، نوێنەری حزبوڵلایو لوبنان لە عێراق بەڕێوە چووە و سەرانی هەر دوو گرووپی حەشدی شەعبی و حزبولڵای لوبنان تیایدا بەشدار بوونە.
ڕۆیتەرز جەخت دەکاتەوە، ئامانج لەم کۆبوونەوەیە داڕشتنی پلانی هێرش بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکایە.