نوچە: ئاژانسەکان
تورکیا لە سوریا چەک و جلوبەرگی سەبازی رادەستی “دەستەی تەحیری شام (بەرەی نوسرەی پێشو دەکەن”.
مەترسی تورکیا لە کۆنتڕۆڵکردنەوەی پارێزی ئیدلیب لەلایەن هێزەکانی سوریا بۆ ئەوە دەگەڕیتەوە، ئەنقەرە باوەڕی وایە بە کۆنتڕۆڵکردنی ئەو شارە ژمارەیەکی زۆرتری ئاوارە رو لە تورکیا دەکەن بە تایبەت، کە لە ئێستادا نزیکەی 3.7 ملیۆن ئاوارەی سوریا لە تورکیا دەژین.
پارێزگای ئیدلیب جگە لە دانیشتوانەکەی، نزیکەی سێ ملیۆن هاوڵاتی شارەکانی دیکەی سوریاشی لە خۆگرتووە و لە هێرشانەی ئەم دواییە زیاتر لە 800 هەزار کەس ئاوارەبون.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی روسیا، هێزەکانی تورکیا لە پارێزگای ئیدلیب لە باکوری سوریا، هێزێکی فراوانیان کۆکردوەتەوە و بەشیک لە چەک و جلوبەرگی سەبازی رادەستی “دەستەی تەحیری شام (بەرەی نوسرەی پێشو کردووە”.
ئاژانسەکە لە زاری دوو سەرچاوەی سەربازی و دیپلۆماسی روسیا روونیکردوەتەوە، ئەنقەرە بە هێزێک، کە پێکهاتووە لە 70 تانک و 80 تۆپهاوێژ و 200 زرێپۆش، لە ناوچەکانی ئیدلیب نیشتەجێکراون؛ بەشێکی زۆری ئەو کەرەستانەش رادەستی ئەو گروپە چەکدارانە دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکراوە، هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە رێگەی تورکیاوە چەکی خستنەخوارەوەی فڕۆکەیان دەستکەتووە، کە دروستکراوی ئەمریکایە و ئەوەش جێگەی “نیگەرانییە چونکە لە کەمتر لە هەفتەیەکدا دوو فڕۆکەی سوپای سوریایان تێکشکاندوە”. روونیشی کردوەتەوە، کە سەربازانی سەر بە “دەستەی تەحریر شام” و گروپەکانی دیکە لە ژێر پەردەی هێزەکانی تورکیادا، دژی سوپای سوریا شەڕیان کردوە.