هێرشکرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا

0

نوچە

چەند موشەکێک لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدای پایتەختی عێراق کەوتەوە، بەبێ ئەوەی زیانەکانی ئاشکرا بکرێت.

بەگوێرەی میدیاکانی عێراق، بەرەبەیانی ئەمڕۆ (یەکشەممە 16-2-2020)، ژمارەیەک موشەک لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کەوتوونەتە خوارەوە.

هاوکات لە دەورووبەری باڵیۆزخانەکەشەوە دەنگی زەنگی ئاگادارکردنەوە بۆ خۆپاراستن لە هێرش بیستراوە.

هەر لەو بارەیەوە شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراقیش دەڵێت، کە شەوی ڕابردوو چوار موشەک لە بەغدا کەوتوونەتە خوارەوە، سێ لەم موشەکانە کەوتوونەتە نێو ناوچەی سەوزی بەغداوە.

ئەوەش ڕوون کراوەتەوە، کە موشەکی چوارەم لە بارەگای پشتیوانی لۆجستی حەشدی شەعبی لە تەنیشت باڵاخانەی کۆلێژی پۆلیس لە شەقامی فەڵەستین کەوتووەتە خوارەوە، کە بەهۆیەوە زیان بە ئۆتۆمبێلێک و کەلوپەلی یەدەگ گەیشتووە، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی هەبێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com