کۆسرەت رەسوڵ کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی حزبەکەی ڕاگرت

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

سەرپەرشتاری کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی گشتی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت، لەسەر داوای کۆسرەت ڕەسوڵ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی ڕاگیراوە تا لەدەرەوەی وڵات دەگەڕێتەوە.                            

ماوەی چەند ڕۆژێکە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بۆ پەسەندکردنی پەیڕەوکردنی ناو خۆی ئەو حزبە بەردەوامی هەیە لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ شەممەدا كۆسرەت رەسوڵ، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەكێتی سەرپەرشتیی کۆبوونەوەکەی کرد.                                                  

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، مستەفا چاوڕەش، سەرپەرشتیاری کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی  یەکێتی،سەبارەت بە ڕاگرتنی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی، ڕایگەیاند”ئەمڕۆ لەگەڵ کاک کۆسرەت، کۆبوونەوەمان هەبوو، لەسەرداوای بەڕێزیان کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی ڕاگیراوە و کۆبوونەوەکەمان دواخستووە تاکو لە دەرەوەی وڵات دەگەڕێتەوە”.                       

سەبارەت بە هەیکەلیەتی بەڕێوەبردنی حزبەکەی، چاوڕەش گوتی”سەرجەم ماددەکانی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەلایەن ئەنجومەنی سەرکردایەتییەوە پەسەندکرا، ئەوەی ماوەتەوە لەسەر هەیکەلیەتی بەڕێوەبردنی یەکێتییە هێشتاماوە بڕیاری لەسەر بدرێت”.                                                                                          

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com