نوچە-روسیا الیوم
وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا، لە بارەی دیدارەکەی سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەم وڵاتە و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەێندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە بەیانی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیادا هاتووە: هەر یەک لە سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی یەکخستنی هەڵوێستەکانیان لەبارەی ڕوووداوەکانی ناوچەکانی عێراق و وڵاتانی ئیقلیمی، جەختیان کردۆتەوە سەر کەمکردنەوەی گرژییەکان و چارەسەرکردنیان.
لاڤرۆف و بارزانی لەبارەی ڕێکاری هاوکارییەکانی ڕوسیا و هەرێمی کوردستان و عێراق و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانیان لەبواری وزە و وەبەرهێنان و بوارەکانی دیکەدا، گفتوگۆیان ئەنجام داوە.
بارزانی هەروەها داوای لە مۆسکۆ کردووە، هەوڵی چارەسەری ئاشتیانەی قەیرانی سوریا بدات و ڕێز بۆ مافی کورد لە ڕۆژئاوا دابنێت.