نوچە-سکای نیوز
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، جارێکی دیکە ئێرانی بە دەستوەردان لەکاروباری ناوخۆی عێراق و لوبنان تۆمەتبار کرد.
مایک پۆمپیۆ لە میانی گوتارێکدا لە بارەی دۆخی ناوچەکە، جەختی کردەوە کە ئێران سەروەری وڵاتانی عێراق ولوبنانی پێشێلکردووە.
لەبارەی کەم ڕەنگ بوونی ڕۆڵی ناتۆ لە ناوچەکە، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا دەڵێت: ئەم بۆچوونە تەنها وەهمێکە و ناتۆ ئامادەی دابینکردنی ئاسایشی ناوچەییەوە.
پۆمپیۆ گوتیشی: ئێران هێرشە سایبەریەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چڕتر کردووە و گوشار بۆ سەر عێراقییەکان دروست دەکات.