نوچە-ئاژانسەکان
کۆمیسیۆنی تەندروستی چین، باس لە بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات.
کۆمیسیۆنی تەندروستی چین لەم بارەوە دەڵێت: ژمارەی قوربانیانی ئەم ڤایرۆسە لە ١٥٠٠ کەس تێپەڕ بوە و زیاتر لە ٦٦ هەزار حاڵەتی تووشبوونیش تۆمار کراوە.
بەرپرسانی تەندروستی چین ئەمڕۆ شەممە،١٥ی فێبریوەری ڕایانگەیاند: تەنها لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٤٣ کەس بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە.
هەروەها لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، دوو هەزار و ٤٦١ حاڵەتی تووشبوون بەم ڤایرۆسە تۆمار کراوە.